سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی گرووپی 20 له ئه‌نتالیای تورکیا پێکه‌وه وت‌ووێژیان کرد.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، ده‌یوید کامیرۆن پاش وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین وتی: به سه‌رۆک کۆماری ڕووسیام ڕاگه‌یاندووه که پێویسته له قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی که له ئاکامدا ده‌گاته لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، هاوکاری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بکات.
هه‌روه‌ها به وته‌ی هه‌ندێک سه‌رچاوه، ناوبراو داوای له پوتین کردووه که بۆردۆمان کردنی گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاوه‌ستێنێت که به ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕۆ ناسراون.
کامیرۆن به ئاماژه به‌وه‌ی که پێشتر ئاگاداری‌یان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر یه‌کێک له شاره گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا هه‌بووه، وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌کانی به‌ریتانیا ڕووداوه‌که‌ی پاریس تاوتوێ ده‌که‌ن تا وانه‌ی پێویستی لێ وه‌ربگرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره‌ساته ده‌توانێت لێره‌ش ڕوو بدات.
به وته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، پوتین له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی گرووپی 20 ڕایگه‌یاندووه که ئامانجێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌یه.
کۆشکی کرملێن له ڕاگه‌ێندراوێکدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وت‌ووێژیان کردووه.