ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانی گۆمرۆکی کۆریای باشور ڕوونیده‌کاته‌وه که هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ئه‌و وڵاته له مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوو به ڕێژه‌ی له سه‌دا 83 زیادی کردووه و گه‌یشتووه‌ته 122 هه‌زار و 865 به‌رمیلی ڕۆژانه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، هاورده‌کردنی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن کۆریای باشوره‌وه له ده مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵی زائینی به ڕێژه‌ی 4/. گه‌شه‌ی کردووه.
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانی گۆمرۆکی کۆریای باشور پیشان ده‌دات که پێنجه‌م هاورده‌کاری نه‌وتی جیهان له مانگی ئۆکتۆبر 519 هه‌زار و 620 ته‌ن یان 122 هه‌زار و 865 به‌رمیل ڕۆژانه له ئێران نه‌وتی هاورده کردووه که به‌راورد به 283 هه‌زار و 287 ته‌نی ساڵی ڕابردوو زیاتره.
کۆریای باشور له ساڵی 2014 به گشتی 6 ملیۆن و 200 هه‌زار ته‌ن یان 124 هه‌زار و 497 به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له ئێران هاورده کردووه.