باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی دووشه‌مه ڕایگه‌یاند: به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووین که دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له سوریا کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ناوبراو له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له لوتکه‌ی گرووپی 20 له شاری ئه‌نتالیای باشوری تورکیا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی سه‌قامگیر و دژه فڕین له سوریا پێویستی به چالاکی مه‌یدانی له‌و وڵاته هه‌یه، وتیشی: به‌و بڕیاره گه‌یشتووین که ئه‌م هه‌نگاوه ده‌سکه‌وتی وه‌های به دواوه نابێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی زۆری هه‌یه و ئێمه بۆ له ناوبردنی به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌م وتانه‌ی ئۆباما له کاتێکدایه که حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردبوو که هاوپه‌یمانانی ئه‌نکه‌ره له پێناو دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌قامگیر له سوریا لێک نزیک بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو له وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێران وتی: به‌م دوایانه گۆڕانکاری ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌که‌ی تورکیا و دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی دژه فڕین له سوریا به دیهاتووه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که به‌ره‌ی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له سوریا له ڕێکه‌وتن نزیک بوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا واشنتن دوو جار ئه‌م پێشنیاره‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
حکومه‌تی تورکیا له لایه‌نگرانی سه‌ره‌کی دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام و دژه فڕینه له سوریا و زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی هۆکاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌نکه‌ره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که به نیازه له‌و ڕێگاوه په‌یوه‌ندی نێوان کوردانی سوریا و تورکیا وه‌ک قۆناغی ئێستا نه‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی نه‌یاری ئه‌سه‌د له سوریا له به‌رامبه‌ر هێرشی فڕۆکه‌کانی دیمه‌شق پارێزراو بن.
له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه، تورکیا، عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر به‌رده‌وام پاڵپشتییان له گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌و وڵاته‌دا کردووه.