گرووپێکی هاکری ناسراو به ئانانیمۆس که چه‌ندین جار به‌رپرسایه‌تی هێرشی ئه‌لکترۆنیی بۆ سه‌ر ئامانج و وڵاتانی جیاوازی له ئه‌ستۆ گرتووه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی به زمانی فه‌ره‌نسی شه‌ڕی خۆیی به‌رامبه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعش ڕاگه‌یاندووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له دیپلۆماسی ئێرانی، ئه‌و گرووپه وێڕای ئیدانه کردنی هێرشه‌کانی پاریس، قۆناغی شه‌ڕی دژ به داعش ڕاگه‌یاندووه.
له‌و گرته‌یه‌دا یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه که ڕواڵه‌تی شاراوه‌یه به زمانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: نابێت هێرشه‌کانی پاریس به بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه، ئێمه گه‌وره‌ترین چالاکی دژ به داعش ڕێک ده‌خه‌ین و ئه‌وان پێویسته له چاوه‌ڕوانی هێرشه‌کانی گرووپه‌که‌ی ئێمه‌دا بن.