پشکی ئه‌ڵمانییه‌کانی ته‌مه‌ن سه‌رووی 60 ساڵ له حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 27 و به پێی پێش بینییه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ساڵی 2050 ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته له سه‌دا 39. مه‌ترسی پیری هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ئابوری ئه‌ورووپا. پێش بینی کراوه که تا ساڵی 2020، ئه‌ڵمانیا پێویستی به یه‌ک ملیۆن و 900 هه‌زار کرێکاری پسپۆڕ هه‌یه و تا ساڵی 2060 ئه‌م که‌مبوونه‌وه‌ش ده‌گاته 3 ملیۆن و 900 هه‌زار کرێکار.
سه‌باره‌ت به ڕیزبه‌ندییه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تایبه‌ت به حه‌شیمه‌تی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام دراون، ئه‌ڵمانیا به‌راورد به مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی دانیشتووانه‌وه له کیشوه‌ره‌کانی ئه‌فریقا، ئه‌ورووپا، ئه‌مریکا، ئاسیا و وڵاتانی چین، ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و هیندستان له پله‌ی کۆتاییه. ئه‌ڵبه‌ت له‌و ڕیزبه‌ندییه ژاپۆن له پاش ئه‌ڵمانیا ناوه‌که‌ی ده‌بینرێت.
زۆربه‌ی ئه‌ڵمانییه‌کان به هۆی ئه‌و کێشانه‌ی که له به‌خێوکردنی منداڵ باسی لێده‌که‌ن، چه‌ندان دڵخۆشییان به به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ نییه. تا پێش له یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له ساڵی 1990، به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا به په‌ره‌پێدانی داینگه و باخچه‌ی ساوایان که‌ش و هه‌وایه‌کی له‌بار بۆ به‌خێوکردنی منداڵان دابین بکه‌ن، به‌ڵام کێشه‌کانی به‌رده‌م شێوازی ژیانی منداڵان ئه‌م هه‌وڵانه‌ی په‌کخست.
ڕێژه‌ی منداڵ بوون له ئه‌ڵمانیا له سه‌دا 4/1 و به‌راورد به کیشوه‌ری ئه‌ورووپا که له سه‌دا 6/1 تۆمار کراوه، پیشان ده‌دات که ئه‌ڵمانییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی گه‌وره بوونه‌ته‌وه. ئابوری‌ناسان که له گۆشه نیگای ئابورییه‌وه سه‌یری ئه‌م کێشه‌یه ده‌که‌ن، له‌وه نیگه‌رانن که گه‌وره‌ترین هێزی ئابوری ئه‌ورووپا نه‌توانێت له جێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که ته‌مه‌نیان به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات هێزی کاری گه‌نج جێگره‌وه بکات و له ئاکامدا پیری ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته و کێشه له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هێزی ئابوری ئه‌ورووپا ده‌خوڵقێنێت. یه‌کێک له ڕێگا چاره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه ده‌توانێت وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له وڵاتانی دیکه‌وه بێت، به‌ڵام به هۆی یاسای وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و ئه‌و کێشانه‌ی که به گشتی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له ئه‌ورووپا هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌م ده‌رمانه‌ش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه کوشه‌نده‌که‌ی ئابوری ئه‌ڵمانیا نه‌کات.
ئه‌ڵمانیا یه‌کێک له نزمترین ئاست و ڕێژه‌ی منداڵبوونی له کیشوه‌ری ئه‌ورووپا هه‌یه و داتا‌کان پیشان ده‌ده‌ن که له ده‌یه‌ی 2000، ژماره‌ی منداڵبوون له‌و وڵاته به‌رده‌وام ڕووی له که‌مبوون کردووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که حکومه‌ته‌که‌ی ئانگێلا مرکێل بودجه‌یه‌کی زۆری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه تا بنه‌ماڵه‌کان به‌ره‌و منداڵبوون هان بدات. هۆکار چییه که ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌ت تا ئێستا ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه؟ حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه بودجه‌ی تایبه‌تی تا 200 ملیار یۆرۆ به‌رزکرده‌وه، به‌ڵام له ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. یه‌کێک له پلانه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت که له بواری جێبه‌جێ کردن دایه، دامه‌زراندن و کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده گه‌وره‌کانی به‌خێوکردنی منداڵانه که به ڕای ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م پرۆژه‌یان پێشنیار کردووه، له داهاتوودا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری گۆڕانکاری له‌م ڕه‌وته‌دا بێت. ئه‌م پرۆژه‌یه پێشتر له چه‌ندین وڵاتی وه‌ک فه‌رانسه، سوید و دانیمارک جێبه‌جێ کراوه. به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ڕێژه‌ی منداڵبوون و حه‌ز و خواستی بنه‌ماڵه‌کان بۆ به‌خێوکردنی منداڵان له‌و وڵاتانه‌دا ڕووی له زیادبوون کرد. حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه که له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌ر ئه‌ڵمانییه‌ک ده‌توانێت منداڵه‌که‌ی به‌و ناوه‌ندانه بسپێرێت که تایبه‌تن به به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان، به‌ڵام پێده‌چێت ڕێژه‌ی ناوه‌نده‌کان که‌م بێت و هه‌ندێک له بنه‌ماڵه‌کان به ناچاری ڕوو له ناوه‌نده ئه‌هلییه‌کان بکه‌ن که تێچووه‌که‌ی زیاتره له ناوه‌نده حکومییه‌کان و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کان درووست کردووه.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش چه‌ندین هۆکاری دیکه له که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵبوون له ئه‌ڵمانیا کاریگه‌رییان هه‌یه. ئافره‌ته ئه‌ڵمانییه‌کان پێیان باشتره که دره‌نگ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێک بێنن یان منداڵبوون بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دوا بخه‌ن. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی خوێندنی ئافره‌تان ڕاگه‌ێندراوه. ماوه‌ی خوێندن له زانکۆکانی ئه‌ڵمانیا زۆرتره له وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا. کاتێک که ئافره‌تان زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن پێیان باشتره ئه‌و هه‌لی کاره‌ی که له پێناویدا زه‌حمه‌تی زۆریان به‌رکه‌وتووه به هه‌ر شێوازێک بێت بپارێزن، به‌م هۆیه‌شه‌وه منداڵبوون به یه‌کێک له به‌ربه‌سته‌کانی هه‌لی کاره‌که‌ی خۆیان داده‌نێن. له ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که بڕوانامه‌ی زانکۆیان هه‌یه له پیاوان زۆرتره. به‌ڵام زۆربه‌ی پۆست و پله حکومی و ته‌نانه‌ت که‌رتی تایبه‌تیش لای پیاوان ماوه‌ته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ندێک له کۆمپانیاکان پشکی تایبه‌تیان بۆ ئافره‌تان دیاری کردووه و بۆ پاراستنی مافی ئافره‌تان دڵنیاییان به کۆمه‌ڵگا داوه.
له ئه‌ڵمانیا 16 ملیۆن ئافره‌ت هه‌یه که له بازاڕه‌کانی کاری ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی ئیش و کارن، له‌م ڕێژه‌یه 4 ملیۆن که‌س به هۆی به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ، کاری نیوکاتیان هه‌ڵبژاردووه که له حه‌فته‌یه‌کدا 17 کاتژمێر کار و مووچه‌ی مانگانه 600 دۆلاره. ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا 82 ملیۆن که‌سه. دابه‌زینی ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌وه‌نده له به‌رچاوه که هه‌ندێک له شارۆچکه‌کان مه‌ترسی چۆڵبوونیان له سه‌ره. نوێترین سه‌رژمێری پیشان ده‌دات که به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته 5 ملیۆن و 100 هه‌زار که‌س که‌م بووه‌ته‌وه. شاره‌زایان ده‌ڵێن ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا تا ساڵی 2060 له سه‌دا 16 داده‌به‌زێت و ده‌گاته 66 ملیۆن که‌س. ئه‌م کێشه‌یه‌ش به گشتی به‌رۆکی وڵاتانی ئه‌ورووپیی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا که به دورگه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌قامگیری ئابوری له ئه‌ورووپا ناسراوه، ڕه‌وتێکی خێراتری به‌راورد به وڵاتانی دیکه هه‌یه. به پێی داتاکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ڕێژه‌ی منداڵبوون له 31 وڵاتی ئه‌ورووپا له میانه‌ی ساڵه‌کانی 2008 تا 2011 له سه‌دا 3/5 دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له داهاتوودا قه‌یرانێکی گه‌وره بۆ ئه‌و وڵاتانه بخوڵقێنێت. له ئێستادا به‌راورد به هه‌ر خانه‌نشین کراوێک 4 فه‌رمانبه‌ر هه‌یه که تا ساڵی 2060 ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته 2 که‌س.
پسپۆڕان و شاره‌زایان سه‌باره‌ت به خێراتربوونی پیربوونی حه‌شیمه‌تی ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌ده‌ن و نه‌بوونی پلانێکی تۆکمه له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه به هه‌ڕه‌شه ناو ده‌به‌ن. ئاسانکاری له هه‌ل و مه‌رجی دژواری کار بۆ کرێکاران، وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له په‌نابه‌ران بۆ پێداویستی بازاڕی کاری ئه‌و وڵاته و یارمه‌تی دارایی بۆ بنه‌ماڵه‌کان و ئاسانکاری له هه‌ل و مه‌رجی به‌خێوکردنی منداڵان بۆ ئه‌وان له ڕیزی ئه‌و نه‌خشه و پلانانه‌ن که بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی پیربوونی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا پێشنیار کراوه.