هۆکاری ئه‌وه‌ی که وڵاتانی ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی وه‌ک نه‌وت به‌راورد به‌و وڵاتێک وه‌ک سویسرا که وه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی نییه، که‌متر گه‌شه‌یان کردووه، چییه؟ ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌که‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره که به‌ده‌ر له پرۆژه‌کانی نه‌وت و گاز و چه‌ندین پرۆژه‌ی ژێرخانی وه‌ک به‌نده‌ری جه‌به‌ل عه‌لی و فڕۆکه‌خانه‌ی دۆبه‌ی له ڕووی ئابورییه‌وه، گه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵداو به هۆی نه‌وته‌وه زۆر که‌مه، له کاتێکدا که به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ناوچه‌که له ڕووی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و داهاته‌که‌یه‌وه، چاوه‌ڕوانی زیاتر سه‌باره‌ت به گه‌شه و پێشکه‌وتوویی وڵاتانی ئیسلامی به تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادابوو. جیهانی ئیسلام یه‌کپارچه نییه، بۆ نموونه باشتر وایه که وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له ڕیزی وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامی که وه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کیان نییه، جیا بکه‌ینه‌وه، وڵاتانی ئاسیایی مالیزیا و ئه‌ندونیزیا له ڕیزی ئه‌م وڵاتانه‌دان.
به گشتی ده‌توانین بڵێین که ستانداردی ژیان له وڵاتانێک وه‌ک ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی به‌راورد به چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به شێوازی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره گه‌وره‌کانی کڕین و فرۆشتن و هایپر مارکێته‌کان پیشان ده‌ده‌ن که پێشکه‌وتن به‌دیهاتووه، به‌ڵام وڵاتانێک وه‌ک پاکستان، میسر، مالیزیا و ئه‌ندونیزیا ناتوانن له ڕیزی ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بییانه‌دا بن که به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و داهاتی زۆره‌وه ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌یان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردووه.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌م پێشکهوتننانهش به داهاتی نه‌وته‌وه به‌سراوه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون له سه‌ر گه‌شه و پێشکه‌وتن له به‌شه‌کانی دیکه له به‌رده‌ستدا نییه، کێشه‌که له‌وه دایه که پلان و نه‌خشه‌یه‌کی ئابورییانه په‌یره‌و نه‌کراوه و ئه‌مه‌ش له دواڕۆژدا کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی به‌دواوه ده‌بێت. جیاوازییه‌کان له نێوان ئابوری پشت ئه‌ستوور به داهاتی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و ئه‌و ئابورییه‌ی که له سه‌ر کار و وه‌به‌رهێنان بونیات نراوه، زۆره و له ئێستای کۆمه‌ڵگای جیهانیدا هه‌ستی پێ ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا، ژاپۆن، تایوان، کۆریای باشور و به تایبه‌ت چین به نموونه بهێنینه‌وه، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که زۆربه‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌وان بۆ بواری پیشه‌سازی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ناتوانین ئه‌وه‌ش بڵێین که سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان یارمه‌تیده‌ری ئابوری وڵاتانێک وه‌ک ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نه‌بووه، به‌ڵام پێکهاته‌ی ئابوری ئه‌و وڵاتانه‌ی که به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بایه‌خ به به‌ها نیشتمانییه‌کان نادرێت له ئاکامدا کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوویان لێ نابینرێت. داهاتی ئه‌م چه‌شنه له وڵاتانه به گشتی نادادپه‌روه‌رانه دابه‌ش ده‌کرێن. داهاتی گشتی ده‌گاته چینێکی که‌م که له لوتکه‌دان و هۆکاری پله و پۆسته‌کانیشیان په‌یوه‌ندی سیاسی و هۆکاری بنه‌ماڵه‌یی بووه نه‌ک کارامه‌یی و لێهاتوویی. له ئابورییه‌کی پشت ئه‌ستوور به پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان، داهاتی وڵات به سه‌ر که‌سانی کارامه و شاره‌زا و ئه‌و که‌سانه‌ی که بیرۆکه‌ی داهێنه‌رانه‌یان ده‌بێت دابه‌ش ده‌کرێت و ئه‌م چینه‌ش شانسێکی زۆریان بۆ گه‌یشتن به لوتکه ده‌بێت. ڕاسته که ئه‌م شێوازه‌ش ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکاش که‌م و کوڕیی هه‌یه، به‌ڵام باشتره له‌وه‌ی که به هۆی په‌یوه‌ندی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه که‌سانێک به لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و داهاتی وڵاتێک بگه‌ن.