له کاتێکدا که له هه‌واڵه‌کاندا هاتبوو که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز که بڕیاره 23ی نۆڤمبێر له تاران به‌ڕێوه بچێت به‌شداری بکات، کۆشکی کرملێن به فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌واڵده‌ری ئسپۆتنیکی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز GECF که بڕیاره له به‌رواری 23ی نۆڤمبێر له تاران به‌ڕێوه بچێت، به‌شداری بکات.
ئه‌میر حوسێن زه‌مانی نیا، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز له به‌رواری 2ی سه‌رماوه‌ز له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵده‌ری ئسپۆتنیک ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه پوتین له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز له تاران به‌شداری بکات.
له ڕاپۆرتی ئه‌م هه‌واڵده‌رییه‌دا هاتووه: له وه‌ڵامی پرسیاری تایبه‌ت به‌م سه‌ردانه‌دا، دیمتری پسکۆف وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ڕووسیا ئه‌گه‌ری سه‌ردانی پوتینی بۆ تاران خستووه‌ته‌ڕوو.
کۆشکی کرملێن پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که پوتین ڕۆژی 23ی نۆڤمبێر سه‌ردانی تاران ده‌کات.