ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕۆژی شه‌ممه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا که وڵاته‌که‌ی له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا یارمه‌تیده‌ری فه‌رانسه ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ئانگێلا مرکێل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕوونیکرده‌وه که له گه‌ڵ ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌کانی شاری پاریس وتووێژ ده‌کات.
مرکێل به‌ڵێنی دا ئه‌وه‌ی پێویست بێت وڵاته‌که‌ی ده‌یکات تا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان یارمه‌تیده‌ری فه‌رانسه بێت.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یکه‌ین تا بکه‌رانی ئه‌م کاره‌ساته تیرۆریستییه بناسێندرێن، ئێمه بێ گومان یارمه‌تیده‌ری فه‌رانسه ده‌بین.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له گه‌ڵ ئه‌ندامانی کابینه ڕووداوه‌کانی پاریس و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی تاوتوێ ده‌که‌م.
مرکێل هه‌روه‌ها وتی: ئێمه وه‌ک دۆستانی فه‌رانسه له ئه‌ڵمانیا هاوخه‌می ئه‌وان ده‌بین و له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌گرین و ئه‌م کرده‌وانه ئیدانه ده‌که‌ین.