نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوریا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هێرش و ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌کانی پایته‌ختی فه‌رانسه، وتی: تیرۆریزم به‌رۆکی لایه‌نگرانیی گرتووه‌ته‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له الاخباریه، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوریا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وتووێژێکی چاپه‌مه‌نیدا جه‌ختی کرده‌وه: سوریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا سه‌رکه‌وتوو بووه.
جه‌عفه‌ری به ئاماژه به‌وه‌ی که ته‌نیا ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ست بوونه به‌و ئیئتلافه ڕاسته‌قینه‌وه‌ی سوریا و ڕووسیا، وه‌بیری هێنایه‌وه ئه‌مریکا، فه‌رانسه و تورکیا له دیاریکردنی ناسنامه‌ی تیرۆریزم تووشی هه‌ڵه بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: تیرۆریزم له سوریا، لۆبنان و فه‌رانسه هاوشێوه‌یه.
ئه‌م دیپلۆماتکاره‌ی سوریا ئاماژه‌ی به کرده‌وه نایاساییه‌کانی هێزه‌کانی فه‌رانسه دا و وتی: هێزه‌کانی سوپا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته جارێک 300 گوله‌یان به تیرۆریستێکی به ڕه‌گه‌ز مه‌راکیشییه‌وه ناوه، سوپای فه‌رانسه یه‌که‌م سوپایه که به سه‌ربڕینی قوربانیانی خۆی له ئه‌لجه‌زایر ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئاسایی کرده‌وه.
به‌شار جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند: ئاستی خۆشه‌ویستی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له فه‌رانسه زیاتر له خۆشه‌ویستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ره‌نجامی ڕاپرسییه‌ک له 23 هه‌زار که‌س له فه‌رانسه پیشانی داوه که له سه‌دا 20ی ئه‌وان له ئۆلاند پشتیوانی ده‌که‌ن، له کاتێکدا که خۆشه‌ویستی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م وڵاته‌دا له سه‌دا 72 بووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سوریا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاماژه به هێرش و ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌کانی پاریس ڕایگه‌یاند که تیرۆر به‌رۆکی لایه‌نگرایی گرتووه‌ته‌وه.