که‌متر له یه‌ک حه‌فته پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌نیف ئهتمۆر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان له هیندستان، سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاند که سه‌رۆک وه‌زیرانی هیندستان به‌م زووانه سه‌ردانی کابۆڵ ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌ردانه‌که‌ی نارندا مۆدی بۆ ئه‌فغانستان بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوو پاش ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت له ده‌یه‌کانی ڕابردووش ده‌بێت.
سهورچاوهکانی هه‌واڵی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند که به‌رپرسانی دوو وڵات سه‌رقاڵی ئاماده‌کاری پێویستن بۆ ئه‌و سه‌ردانه.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان حه‌فته‌ی ڕابردوو له سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌دا بۆ نیو دیهلی به ده‌ر له چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ هاوتا هیندییه‌که‌ی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته کۆبووه و سه‌باره‌ت به پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات به تایبه‌ت له بواری سه‌ربازیدا وت‌ووێژیان کرد.
ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که له سه‌ردانه‌که‌ی ئهتمۆر بۆ هیندستان، هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی چوار کۆپته‌ری جۆری me25 دانوستانیان کردووه.
ته‌واب غۆڕزهنگ وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه که کابۆڵ و نیو دیهلی له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش دژ به تیرۆریستان و یارمه‌تییه دارایی و ئه‌منییه‌کانی هیندستان بۆ ئه‌فغانستان وت‌ووێژیان کردووه.
میدیاکانی هیندستان پێش سه‌ردانه‌که‌ی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌فغانستان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاپۆرتیان داوه که نیو دیهلی چوار کۆپته‌ری شه‌ڕکه‌ری جۆری me25 وه‌ک یارمه‌تی ده‌به‌خشێته کابۆڵ. ئه‌فغانستان پێشتریش له ساڵی 2013 داوای یارمه‌تی سه‌ربازیی له هیندستان کردبوو، به‌ڵام بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
ئه‌فغانستان هاوکات له گه‌ڵ دابه‌زینی ڕێژه‌ی هاوکارییه‌کانی ئه‌منی و سیاسی له گه‌ڵ ئیسلام ئاباد، ڕکابه‌ری پێشووی نیو دیهلی، له هیندستان نزیک بووه‌ته‌وه و نوێنه‌رانی پارله‌مانی ئه‌فغانستانیش پێشوازییان له په‌ره‌پێدانی هاوکارییه ئه‌منییه‌کان له گه‌ڵ هیندستان کردووه.
شاره‌زایانی سیاسی له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن گرنگی وڵاته‌که‌یان بۆ هیندستان وه‌ک گرنگی پاکستانه بۆ وڵاتی چین.