جام کوردی:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و زانیارییانه‌ی که ڕاپرسییه‌کانی تورکیا چه‌ند کاتژمێرێک پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاویان کرده‌وه و ئه‌و شرۆڤه و پێش بینییه‌ی زۆرینه‌ی شاره‌زایانی سیاسی له جیهان و ته‌نانه‌ت ڕاپۆرتی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان که سه‌رجه‌م دژ به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌خرانه‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا که سه‌ر له نوێ زۆرینه‌ی پارله‌مانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا مسۆگه‌ر ناکات و به ته‌نیایی حکومه‌تی زۆرینه پێک ناهینێت، له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕوون بووه‌وه که سه‌رجه‌م پێش بینی و ڕاپرسییه‌کان به هه‌ڵه ده‌رچوون و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مانی تورکیا و پێکهێنانی حکومه‌تی تاکلایانه‌ی به ده‌ست هێنایه‌وه.
سه‌رجه‌م پێش بینییه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا که له به‌هێزترین ئه‌گه‌ردا، داد و گه‌شه‌پێدان ده‌توانێت ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی 7ی حوزه‌یران به ده‌ست بێنێته‌وه و به‌م پێیه‌ش چاره‌نووسی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارته له گۆڕه‌پانی سیاسی تورکیا تووشی کێشه ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ها نه‌بوو و ئه‌ردۆغان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که زیاتر له سه‌دا 50ی کورسییه‌کانی پارله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌که‌ی مسۆگه‌ر بکات، ڕووداوێکی له‌ناکاو که بوو به جێی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌داداچوون بۆ سیاسه‌ته‌کانی تایبه‌ت به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌ن، به‌و پێیه‌ی که خوێندنه‌وه و پێش بینییه‌کانی ئه‌وانی به درۆ خسته‌وه و نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه له ژێر سێبه‌ر و کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا زیاتر کرد.
هۆکاری سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌رچی هه‌بێت، ئه‌و و پارته‌که‌ی بوون به براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌یه له هه‌مان کاتدا تورکیای کردووه به دوو به‌ش. نیوه‌ی تورکه‌کان ئه‌ردۆغانیان خۆش ده‌وێت و نیوه‌ی دیکه لێی تووڕه‌ن و وای ده‌بینن که پلان و به‌رنامه‌که‌ی بۆ داهاتوو مه‌ترسییه‌ک ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له تورکیا و ده‌توانێت سه‌رجه‌م ده‌سکه‌وته مێژووییه‌کانی ئه‌م بواره به فیڕۆ ببات. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌روه‌ها دوو جه‌مسه‌ری به‌هێزی تورکی – کوردییی له ناو دانیشتووانی تورکیا دابین کردووه، به‌و پێیه‌ی که هه‌ندێک له شرۆڤه‌کارانی کاروباری تورکیا پێیان وایه که ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له تورکیا و له نێوان حکومه‌ت و سوپای ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ کورده‌کان سه‌ر له نوێ له ئارادایه و ڕه‌نگه قوربانییه‌کی زیاتری لێبکه‌وێته‌وه و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا. کۆمه‌ڵگای تورکیا بووه‌ته دوو به‌شی کوردی و تورکی. له کاتێکدا که کورده‌کان وه‌ک که‌مینه‌یه‌ک له تورکیا سه‌یر ده‌کرێن به چه‌شنێک له فیدراڵیزمی وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ڕازی ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له شه‌ڕی داعشدان و له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون که تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به‌و گرووپه له شاره‌کانی وه‌ک کۆبانێ و گرێ سپی ڕاو بنێن، له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پاڵپشتی ده‌کرێن.
له ئێستادا ئه‌ردۆغان له دووڕیانێکه و ڕێگای سێهه‌میش بۆی ڕوون نییه. یان پێویسته له ڕابردوو وانه وه‌ربگرێت و به جیدی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ره‌و پێش ببات و ئاگری شه‌ڕی کوردی و تورکی له وڵاته‌که‌یدا بکوژێنێته‌وه و سیاسه‌ته‌کانی به‌رامبه‌ر به سوریا که بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی به‌شێک له خه‌ڵکی تورکیا، هه‌موار بکاته‌وه، یان درێژه به سیاسه‌ت و ڕێگا کۆنه‌که‌ی خۆی بدات و تورکیا بخاته گێژاوی په‌یوه‌ندی ئه‌سته‌م و دژاور له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی. له وه‌ها ئه‌گه‌رێکیشدا هێزی به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و پلانی نه‌مانی کێشه و گرفت له گه‌ڵ دراوسێکان به‌ره‌و ئاستێکی هه‌ره به‌رزتر له کێشه و ململانێکان ده‌ڕوات.
ڕه‌نگه هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌ردۆغانیش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت و چاکسازی له سیاسه‌ته‌کانی ڕابردووی خۆی بکات، به‌ڵام له ئه‌رزی واقیعدا به پێی حه‌ز و خواستی هه‌ندێک له وڵاتانیش نابێت. پێویسته میسر له‌وه‌دا هۆشیار ببێت که ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین و ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێک ئه‌وان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌رچاوه: الاهرام
وه‌رگێڕان: جام کوردی