کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر له سه‌ر تاوانه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به کاریکاتهر و شێوه‌کاری و کارگه‌ی فێرکاری (workshop) به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی مامۆستا بلیمه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م پێشانگایه‌دا ئاماده ده‌بن.
بڕیاره پێشانگاکه له ڕۆژانی 16 بۆ 19ی نۆڤمبێر له کاتژمێر 9 بۆ 12ی به‌یانی و 2 بۆ 5ی ئێواران له هۆڵی کۆنفرانسی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پێشانگایه، هاتن بۆ هه‌مووانه و هه‌وڵ ده‌درێت تاوانه نامرۆڤانه‌کانی داعش و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و گرووپه له‌ناوچه‌که به‌شێوه‌زاری کاریکاتهر و هونه‌ری ده‌ستی ڕوون ببێته‌وه.