ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشان، موراد”عه‌لی تاتاری وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری نوێی قایمقامیه‌تی قه‌زای قه‌سری شیرین ده‌ستنیشان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێ و ڕه‌سمی ده‌ست به‌کاربوونی ناوبراو به ئاماده‌بوونی ئه‌میر شائابادی سه‌رپه‌رشتیاری سیاسی و ئه‌منی پارێزگاری کرماشان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئیداری قه‌زای قه‌سری شیرین به‌ڕێوه‌چوو.
مورادعه‌لی تاتار له 30ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا جێگری پلاندانان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی قایمقامی قه‌سری شیرین بووه و له ئێستاشدا وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری نوێی ئه‌و قایمقامیه‌ته و جێگره‌وه‌ی ئه‌فشین ڕه‌زایی درێژه به چالاکییه‌کانی ده‌دات.
ئه‌فشین ڕه‌زایی له 30ی گوڵانی ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی پۆستی قایمقامی قه‌زای قه‌سری شیرینی له ئه‌ستۆ بووه.
قه‌زای قه‌سری شیرین به 186 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌ش له گه‌ڵ وڵاتی عێراق، 27 هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه.
قایمقامی قه‌سری شیرین دوو جێگری پلاندانان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه.