ڕۆژی پێنج شه‌ممه مورته‌زا عه‌بادی سهرکنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م شاره له‌گه‌ڵ دوکتۆر پشتیوان سادق عه‌بدوڵا له شوێنی وهزارهتخانهکهدا دیداریان کرد و سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان له بواره جۆراوجۆره‌کانی فێرکاریدا بۆ هه‌رێم وتووێژ کرا و دوو لایه‌ن هیوایان خواست له داهاتوودا پێوه‌ندی و دانوستانه‌کان له‌م بواره‌دا گه‌شه‌ی زیاتر بکات و به‌ستێنی گونجاو بۆ هاوکاری زیاتر فه‌راهه‌م بکرێت.