سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، جه‌مال بن عومه‌ر دیپلۆماتکاری مهراکیشیی که پێشتر وه‌ک نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه له یه‌مه‌ن چالاکی ده‌کرد وه‌ک ڕاوێژکاری تایبه‌تی خۆی بۆ کاروباری چاره‌سه‌ربوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان ده‌ستنیشان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی النشره، له ڕاگه‌ێندراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه که جه‌مال بن عومه‌ر دیپلۆماتکارێکی به‌ئه‌زموونه که خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی له ڕه‌وتی دانوستانه سیاسییه‌کان و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به دابینکردنی ئاشتی له جیهاندا هه‌یه. له هه‌وڵه‌کانی پێشووی ناوبراو ئه‌وه‌یه که وه‌ک نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له یه‌مه‌ن چالاکی ده‌کرد.
له‌م پێناوه‌دا فه‌رانسه پێشوازی له ده‌ستنیشان بوونی جه‌مال بن عومه‌ر وه‌ک ڕاوێژکاری تایبه‌تی بان کی موون بۆ ڕێگری له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان کردووه.