جام کوردی:
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 8ی نۆڤمبێری میانمار و سه‌رکه‌وتنی پارتی لیگی نیشتمانی بۆ دیمۆکراسی به سه‌رکردایه‌تی ئانگ سان سووچی که ئه‌زموونی زیاتر له 15 ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ربوونی هه‌یه، میانماری کرد به مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیا جیهانییه‌کان. ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له شرۆڤه‌ی جیاوازدا، لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تیان بۆ ڕه‌هه‌ند و کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له کۆمه‌ڵگای میانماردا کردووه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی میانمار که له حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوو بووه و له‌م ڕووه‌شه‌وه به‌شداری و پێشوازی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی لێکه‌وته‌وه. ئانگ سان سووچی و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی پارتی براوه، له ڕۆژه‌کانی پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌مپینی قه‌ره‌باڵغ و پڕحهشیمهتیان به‌چاو بینی.
به‌ڵام له ڕۆژئاوای میانمار و له پارێزگای ڕاکین بارودۆخه‌که جیاواز بوو. ڕۆژئاوای میانمار بارودۆخێکی ئاڵۆز به‌خۆوه ده‌بینێت و به وته‌ی شایه‌تحاڵان، ڕه‌وتی کۆچکردن له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ر له نوێ ده‌ستیپێکردووه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی دیکه. زۆربه‌ی موسڵمانانی ڕووهینگیا مافی ده‌نگدانیان نه‌بووه و مانگی ڕابردوو ناوی ئه‌وان له تۆماری ده‌نگده‌ران سڕایه‌وه و ئه‌و ڕێژه که‌مه‌ش که ده‌رفه‌تی ده‌نگدانیان هه‌بوو، کاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له که‌مپی په‌نابه‌ران و ئاواره‌کاندا له ناوچه دووره‌کان په‌یوه‌ندییان به کۆمه‌ڵگای میانمار نه‌بووه. زۆربه‌ی پارته‌کانیش گرنگییان به ده‌نگی دانیشتووانی ڕووهینگیا نه‌داوه و هه‌وڵی ڕاکێشانی ده‌نگی ئه‌وانیان نه‌داوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌ندێک له‌و پارتانه‌ی که هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا ناوی کاندیده موسڵمانه‌کان له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆیان بێنن، له لایه‌ن کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه ڕه‌ت ده‌کرانه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری تایله‌ند زیاتر له 6 هه‌زار کاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی میانماریان کردووه که زۆربه‌یان بودایی و که‌متر له سه‌دا یه‌کی ئه‌وان واته 28 که‌س موسڵمان بوون. ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که پارتی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و توندڕۆی بودایی ڕاکین له ڕۆژئاوای میانمار له پرۆسه‌ی بانگه‌شه و به‌ڕێوه‌بردنی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی هیچ کێشه و به‌ربه‌ستێک نه‌بووه‌ته‌وه. که‌مپینه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پارته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک کاتیش‌دا زیاتر له پارتی لیگی نیشتمانی بۆ دیمۆکراسی بووه.
له ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان، موسڵمانان به باشی له‌وه تێده‌گه‌یشتن که ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان نابێت. له ڕۆژه‌کانی پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان سووچی به هۆی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن گرووپه توندڕۆکانه‌وه به پاڵپشتی له موسڵمانان تۆمه‌تبار نه‌کرێت جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌م که‌مینه‌یه ڕاگه‌یاند. سووچی داوای له میدیاکانی میانمار کرد که له شرۆڤه و گه‌نگه‌شه‌ی کێشه و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای میانمار تووشی زێده‌ڕۆیی نه‌بن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی مافی مرۆڤی کۆلیژی یاسای زانکۆی ێڵ، بارودۆخی موسڵمانانی میانماری وه‌ک نموونه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵکوژی و ڕه‌شه‌کوژی ناو بردووه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی 8 ی نۆڤمبێری میانمار گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاش 25 ساڵ ئه‌مه یه‌که‌م جاره که پارتی لیگی نیشتمانی بۆ دیمۆکراسی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1990 له لایه‌ن سوپاوه سه‌رکووت کرابوو، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ده‌ست هێنا که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا بێنێت.
ئانگ سان سووچی و پارته‌که‌ی به درووشمی به‌هێزبوونی ڕۆلی یاسا بوون به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میانمار، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش له بیر نه‌کرێت که حکومه‌تی نوێ کێشه‌ی زۆری ده‌بێت. توندووتیژییه‌کانی ناوخۆیی و تائیفی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه میلیشیا ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان، گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل له سیسته‌می ئیداری، که‌مبوونی دامه‌زراوه داراییه‌کان و نه‌بوونی ژێرخانی پێویستی ئابوری به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی ته‌نیا به‌شێک له گرفته‌کانی به‌رده‌م پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میانمار ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای سه‌رکه‌وتنی پارتی لیگی نیشتمانی، سووچی ناتوانێت وه‌ک سه‌رۆک کۆماری میانمار ده‌ستنیشان بکرێت. له ساڵی 2008 یاسایه‌ک له‌و وڵاته‌دا په‌سه‌ند کراوه که به پێی ئه‌و یاسایه که‌سێک که له گه‌ڵ بیانییه‌ک هاوسه‌رگیری بکات یان منداڵه‌کانی دانیشتووی وڵاتێکی دیکه بن، موڵه‌تی ئه‌وه‌ی نییه له پۆسته باڵاکانی وڵات‌دا ده‌ست به کار ببێت. پێ ده‌چێت ئه‌م یاسایه به تایبه‌تی له لایه‌ن حکومه‌تی پێشوو به مه‌به‌ستی ڕێگری له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئانگ سان سووچی گه‌ڵاڵه و په‌سه‌ند کرابێت.
سه‌ره‌ڕای ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له میانمار به گشتی به‌ره‌و کۆتایی نابرێت، ئه‌وان یه‌ک له سه‌ر چواری نوێنه‌رانی پارله‌مان، یه‌کێک له سێ کاندیده‌کانی پۆستی سه‌رۆک کۆمار، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی کاروباری سنوره‌کانیان لا ده‌مێنێت.
سووچی پێشتر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کان، له یه‌که‌م قۆناغدا ده‌ستوور هه‌موار ده‌کاته‌وه تا ڕێگاخۆشکهرهوهی گه‌یشتنی به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بێت، به‌ڵام به پێی یاساکانی میانمار، سوپا مافی ڤیتۆی چاکسازی و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌یه.
ئیدریس سلێمانی