وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا وتی: وه‌ک چۆن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا بڕوامان به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی یه‌مه‌نیش پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان مێزی دانوستان هه‌ڵبژێرن و پێکه‌وه وتووێژ بکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ ڕێگایه‌ک به‌ده‌ر له وتووێژ وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیدیه ڕیندرز له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به په‌یوه‌ندی 125 ساڵه‌ی نێوان به‌لژیکا و ئێران ڕایگه‌یاند: به‌ده‌ر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاسه‌واری مێژوویی، پێمان خۆشه هه‌ندێک ئه‌رشیڤی په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌تاییه‌کانی پاشایه‌تی به‌لژیکا له گه‌ڵ ئێران وه‌ک یه‌که‌م تلێگرافی باڵوێزی به‌لژیکا له تاران له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و چۆنیه‌تی پێشوازی کردن له ناوبراو له ئێران‌دا ڕاده‌ستی تاران بکه‌ین.
ناوبراو پرسی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی به ته‌وه‌ری وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی ناو برد و وتی: سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان وتووێژ ده‌که‌ین، چ ئه‌وانه‌ی که له سه‌ری ڕێکه‌وتووین و چ ئه‌وانه‌ی که پێکه‌وه خاڵی جیاوازمان هه‌یه.
دیدیه ڕیندرز ڕایگه‌یاند: مافی مرۆڤ ده‌توانێت ته‌وه‌ری وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا بێت، هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن ده‌توانن له بواری ئابوری‌دا پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیکا وێڕای پێشوازی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 وتی: پێویسته له ڕۆڵی هاوکاری به‌ڕێزم (زه‌ریف) له گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ده‌ستخۆشی بکه‌م و هیوادارم ساڵی داهاتووش پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان درێژه به وتووێژه‌کانی نێوانمان بده‌ین.
ڕیندرز هه‌روه‌ها به ئاماژه به ڕۆڵی ئێران له چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و به‌شداری ئه‌م وڵاته له کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا وتی: کێشه‌ی گه‌وره به‌رۆکمانی گرتووه، ئێمه له برۆکسێل یه‌که‌م وڵات بووین که بووین به قوربانی ئه‌و شه‌ڕخوازانه‌ی که له سوریاوه گه‌ڕانه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له‌مڕۆش قه‌یرانی په‌نابه‌ران ڕووبه‌ڕووی ئه‌ورووپا بووه‌ته‌وه و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که ڕێگای سیاسی هه‌ڵبژێرین، ڕێگاچاره‌ی سه‌ربازی بۆ کێشه و گرفته‌کان گونجاو نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا وێڕای پێشوازی له گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێوان دوو وڵات وتی: دامه‌زراوه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌لژیکا ئاماده‌یه له گه‌ڵ ئێران هاوکاریی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له بواری زانستیدا زانکۆکانی هه‌ر دوو وڵات ده‌توانن بیر له هاوکاری نێوانیان بکه‌نه‌وه.
ڕیندرز هاوکاری ئابوری، وزه و داراییی به به‌شێکی دیکه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و به‌لژیکا ناو برد و وتی: له بواری ته‌ندرووستی به تایبه‌ت ته‌ندرووستی ناوه‌کی ئه‌زموونی باڵامان هه‌یه و ده‌توانین له‌م پێناوه‌دا له چه‌ند مانگی داهاتوو په‌ره به وتووێژه‌کانی نێوانمان بده‌ین.
ناوبراو له کۆتاییدا به‌رامبه‌ر به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: خۆشحاڵم به‌وه‌ی که له برۆکسێل پێشوازیتان لێ بکه‌م و بتوانین له به‌لژیکاش پێکه‌وه وتووێژ بکه‌ین.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی به‌لژیکا له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی یه‌مه‌ن وتی: وه‌ک چۆن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا بڕوامان به چاره‌سه‌ر سیاسی هه‌یه، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی یه‌مه‌نیش به پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان مێزی دانوستان و وتووێژ هه‌ڵبژێرن له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ده‌ر له وتووێژ هیچ ڕێگایه‌کی دیکه وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه.
دیدیه ڕیندرز جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته تاران. له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌کی و به‌ڕێوه‌به‌رانی 20 کۆمپانیای به‌لژیکا ناوبراو هاوڕێیه‌تی ده‌که‌ن.
ڕیندرز له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کۆبووه.