جام کوردی:
پارێزگاری کرماشان گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی ئه‌وراماناتی به یه‌که‌مایه‌تی به‌رپرسانی باڵای ئه‌م پارێزگایه ناو برد و وتی: به پێویستی ده‌زانین هه‌وڵه‌کانمان له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه چڕتر بکه‌ینه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئایینی قه‌زای پاوه ڕایگه‌یاند: ئاماده‌بوون له ناوچه‌ی ئه‌ورامانات و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ خه‌ڵکی شار‌و گونده‌کان له ڕیزی به‌رنامه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رپرسانی باڵای پارێزگای کرماشانه و له‌و دیدار و به سه‌رکردنه‌وانه‌ش، له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ کێشه و گرفته‌کانی ناوچه‌که ده‌کرێت.
ڕازانی یه‌کێک له گرنگترین نیگه‌رانیه‌کانی خۆیی به دابین کردنی گه‌شه‌ی ئابوری له ناوچه‌ی ئه‌ورامانات ناو برد.
ناوبراو وتی: به چاودێری ورد له سه‌ر دام وده‌زگا جیاوازه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وان ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانی خۆیان به پێی به‌رنامه پێش بینی کراوه‌کان ئه‌نجام بده‌ن.
پارێزگاری کرماشان وتی: له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو پێشکه‌وتنی به‌رچاو له ناوچه‌ی ئه‌ورامانات ڕووی داوه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین به په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه، هه‌ل و مه‌رجی وا له‌م ناوچه‌یه‌دا دابین بکه‌ین که پێشکه‌وتنی زیاتر به‌دی بکرێت.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: له ساڵه‌کانی پێشووتر و له‌و کاته‌ی که پۆستی پارێزگاری کوردستانم له ئه‌ستۆ بوو، ئاشنایه‌تیم له گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا قادر قادری هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتووشدا هاوکاری نزیکمان له گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی سوننه مه‌زهه‌ب له پارێزگای کرماشان هه‌بێت.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا مامۆستا قادر قادری وتارخوێنی هه‌ینی پاوه ڕایگه‌یاند: به‌وه خۆشحاڵین که که‌سێک وه‌ک پارێزگاری کرماشان ده‌ستنیشان کراوه که پێشتر پارێزگاری کوردستان بووه و لایه‌نگرانی ئاینزای سوننه به تایبه‌ت شوێنکه‌وتووانی ئیمام شافیعی(ع) به باشی ده‌ناسێت و له وته‌کانی ئێمه به باشی تێده‌گات.
مامۆستا قادری وتی: خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، به بایه‌خه‌وه باسی سه‌رده‌می به‌رپرسایه‌تی به‌ڕێزتان له‌و پارێزگایه ده‌که‌ن و به‌رده‌وام له کار و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئێوه ده‌ڵێن و هیوادارین ئه‌م ڕه‌وته‌ش له پارێزگای کرماشان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به مێژووی پڕبایه‌خی دانیشتووانی پاوه به درێژایی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: دانیشتووانی پاوه له پێناو سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌کانی شۆڕش وه‌ک به‌سیج و سوپای پاسداران به‌رگری قاره‌مانانه‌یان له خاکی ئێرانی ئیسلامی کردووه.
وتارخوێنی هه‌ینی شاری پاوه هه‌روه‌ها وتی: سه‌ردانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ شاری پاوه به گه‌رمی له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه پێشوازی لێ‌کرا و به‌ڕێزیان بودجه‌یه‌کی هه‌ره‌باشیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ته‌رخان کردووه.
مامۆستا قادر قادری ڕایگه‌یاند: له بودجه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌ک گه‌یاندنی هێڵی گازی سرووشتی، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان و ده‌یان پرۆژه‌ی دیکه به ئه‌نجام گه‌یشتووه که پێویسته خه‌ڵک له‌م خزمه‌تگوزارییانه ئاگادار بکرێنه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا بارودۆخی ئه‌منی قه‌زای پاوه‌ی به باش زانی و وتی: خۆشحاڵین که له‌م هه‌ل و مه‌رجه پڕ له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ی ناوچه‌که‌دا، ئێمه خاوه‌نی ئه‌من و سه‌قامگیرین.
مامۆستا قادری وتی: داعش وه‌ک سه‌ره‌کیترین دوژمنی ئه‌م ئاو و خاکه سه‌رقاڵی پڕوپاگه‌نده و پیلانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه دژ به ئێران و به‌ره‌ی سوننه‌ش له ناوچه‌که به باشترین شێواز به‌ره‌نگاری بیر و هزری توندڕۆوانه‌ی ئه‌وان بوونه‌ته‌وه و له درێژه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌شدا پێویستمان به هه‌وڵی زیاتر و یارمه‌تی و هاوڕێیه‌تی حکومه‌ت هه‌یه.
وتارخوێنی هه‌ینی شاری پاوه له درێژه‌دا وتی: پێویسته حکومه‌ت په‌ره به کاره فه‌رهه‌نگییه‌کان بدات و به‌رنامه‌کانی له‌م پێناوه‌دا به‌رفراوانتر بکات.
مامۆستا قادری له درێژه‌ی وته‌کانیدا داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی بازاڕچه سنورییه‌کانی کرد و وتی: خه‌ڵکی ناوچه‌که کێشه‌ی ئابورییان هه‌یه و ڕێژه‌یه‌کی زۆر له گه‌نجانی ئێمه بێکارن و چالاکی و گه‌شه‌پێدانی بازاڕچه سنورییه‌کان ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری که‌رتی ئابوری ناوچه‌ی ئه‌ورامانات بێت.
ناوبراو له کۆتاییدا به‌رگری له کۆماری ئیسلامی ئێران، هێڵی دیاریکراو له لایه‌ن ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و مافی گه‌لی به سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی چالاکی مامۆستایانی ئایینی سوننه ناو برد.
شایانی ئاماژه‌یه له‌و دیداره‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئایینی سوننه‌ی قه‌زای پاوه و هه‌روه‌ها وتارخوێنی هه‌ینی شارۆچکه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاوای کرماشان به‌شدارییان هه‌بوو که هه‌ندێک له ئاماده‌بووان سرنج و تێڕوانینی خۆیانیان سه‌باره‌ت به بابه‌ته گرنگه‌کانی ناوچه‌که ڕاگه‌یاند.