ده‌ستنیشان کردنی هاوژینه‌که‌ی باراک ئۆباما بۆ سه‌ردانیکردنی وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ژیرانه‌ی کۆشکی سپی بوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به هۆی شکسته به‌رده‌وامه‌کانی له هه‌ر دوو شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق و تێچووی به‌رکه‌وتووی ئه‌و شه‌ڕانه له ئێستادا بڕیاری داوه که به شێوازی جێگرایه‌تی به‌شداری شه‌ڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکات. ئه‌مریکییه‌کان به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی گه‌لی ئێران هاتنه ناوچه‌که و له پاڵ ئه‌مه‌ش چه‌ندین ئامانجی دیکه‌یان شوێنگری ده‌کرد، هۆکاری ده‌ستپێکردنی ئه‌م دوو شه‌ڕه‌ش ڕوون و ئاشکرایه، وڵاتی ئه‌فغانستان که سوپایه‌کی نه‌بوو، سه‌دامیش که هێزێکی نه‌مابوو و وه‌ک مۆره‌یه‌کی سوتێندراو له ناوچه‌که‌دا سه‌یر ده‌کرا.
له پێناسه‌ی ناوه‌ڕۆکی شه‌ڕی جێگرایه‌تی یان proxy war دوترێت که ئامانج له‌م شه‌ڕه، شه‌ڕێکه له نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر که تێیدا یه‌ک له‌وان له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌کییه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن و ئامانجه‌که‌شی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتی پشتیوان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدان و چالاکبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که و گه‌ڵاڵه و نه‌خشه‌که‌ی له سه‌ره‌تادا له ژووره‌کانی عه‌مه‌لیاتی له‌نده‌ن داڕێژرا و پاش ئه‌مه‌ش سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پیلانه به کۆشکی سپی سپێردرا، ئه‌مریکا له‌م پیلانه‌ی ده‌یویست چه‌ندین ئامانجی وه‌ک ڕووخاندنی ژێرخانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاراستنی سه‌قامگیری ئیسرائیل، کاریگه‌ری له سه‌ر بازاڕی نه‌وت، پیشاندانی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له ئیسلام و لاوازکردنی به‌ره‌ی خۆڕاگری له ناوچه‌که‌دا ده‌سته‌به‌ر بکات.
له‌مه‌ش به‌ده‌ر، به‌درۆکه‌وتنی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا کاتێک ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌وان خۆیان به پاڵپشت و خوازیاری ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیشان ده‌ده‌ن و خۆیان وه‌ک خاوه‌نی ناوچه‌که ده‌زانن و به‌م مافه‌وه به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا ده‌که‌ن.
دوایین کۆبوونه‌وه که له‌م پێناوه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، دانیشتنی تایبه‌ت به سوریا له ڤییه‌نا بوو که ته‌نیا چه‌ند رۆژ پاش به‌ڕێوه‌چوونی، کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌نیازه ژماره‌یه‌ک له هێزه تایبه‌ته‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته له سوریا جێگیر بکات، ئامانج له‌م ستراتیژه بۆ ڕاوێژی سه‌ربازی به گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌ێندراوه که له لایه‌ن واشنتنه‌وه به گرووپه میانه‌ڕۆکان ناسراون.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته مۆسکۆ هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه که ناردنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ باکوری سوریا مه‌ترسی شه‌ڕی جێگرایه‌تی له ناوچه‌که‌دا زیاتر ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره که ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و سوریا ده‌نێرێت.
به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پاش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕووسیا، ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ سوریا به‌هێزتر بووه، میشل ئۆباما هاوژینی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ری کرد و له گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی وڵاته‌که‌ی له بنکه‌ی ئاسمانی ” العدید” کۆبووه.
ناوبراو له وتارێکی له به‌رده‌م سه‌ربازانی ئه‌مریکادا وتی: ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی ئێوه له ناوچه‌که‌دا ئه‌سته‌م و دژواره.
بنکه‌ی ئاسمانی العدید له شاری ده‌وحه، بنکه‌یه‌که که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕی ئاسمانی خۆیان دژ به داعش له چوارچێوه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و گرووپه تیرۆریستییه که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌رده‌گرن. له‌و بنکه‌یه‌دا 8 هه‌زار هێزی ئه‌مریکی و ده‌یان فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئه‌و وڵاته جێگیر کراون.
ئه‌ڵبه‌ت خانمی یه‌که‌می ئه‌مریکا له‌م سه‌ردانه‌یدا چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیکه‌ی هه‌بووه تا سه‌ردانه‌که‌ی به ته‌نیا ڕواڵه‌تی سه‌ربازی له خۆ نه‌گرێت، سه‌ردانێک که ڕوون و ئاشکرایه په‌یوه‌ندی به ناردنی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بۆ سوریا، بنکه‌ی ئاسمانی العدید و شه‌ڕی سوریاوه هه‌یه. میشل له‌و سه‌ردانه‌یدا چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئافره‌تانی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌برد، ناوه‌ڕۆکی هه‌ندێک له‌و کۆبوونه‌وانه ئه‌وه بوو که بۆ باشتربوونی ڕه‌وتی فێرکاری ژنان له جیهاندا پێویسته چی بکرێت.
ئاماده‌بوونی خانمی یه‌که‌می عێراق ته‌نیا پاش چه‌ند ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی ناردنی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بۆ سوریا، بابه‌تێکه که جێی تێفکرینه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بینین ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه ئاسمانییه‌کانی خۆی له ناوچه‌که چ که‌ڵکێکی وه‌رگرتووه. ده‌ستنیشان کردنی میشل ئۆباما بۆ ئه‌م سه‌ردانه به هه‌نگاوێکی ژیرانه له لایه‌ن کۆشکی سپییه‌وه داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی بنکه‌ی ئاسمانی وڵاته‌که‌ی له قه‌ته‌ر ده‌کرد گومانه‌کان له سه‌ر شه‌ڕێکی دژوار له داهاتوودا زیاتر ده‌بوو. به‌ڵام ڕاستی هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ هه‌موو که‌س ڕوون و ئاشکرایه.