به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی کاروباری نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران وتی: پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5، ڕاوێژکارانی ئابوری ئێران به ده‌ر له وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌فریقایی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپیش ده‌نێردرێن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕه‌زا عه‌باسقولی له چاوپێکه‌وتنی ڕاوێژکارانی بازرگانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گه‌ڵ پارێزگاری فارس ڕایگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، فه‌رانسه و ئسپانیا له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ن که ڕاوێژکارانی ئابوری ئێران له ماوه‌یه‌کی نزیکدا چالاکی خۆیان له‌وێدا ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
ناوبراو وتی: چالاکبوونی ڕاوێژکاریی بازرگانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به پێی پلان و به ئامانجی گه‌شه‌ی بازرگانی و هه‌نارده‌کاری له وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت که کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا به پێچه‌وانه‌ی کابینه‌کانی ڕابردوو گرنگی زیاتر به‌م بابه‌ته ده‌دات.
عه‌باسقولی ڕوونیکرده‌وه: تا ئێستا 21 ڕاوێژکاری بازرگانی ئێران له وڵاتانی جیهان ده‌ستیان به چالاکییه‌کانیان کردووه و له ڕۆژانی داهاتووشدا چه‌ندین ڕاوێژکاری دیکه به فه‌رمی ده‌ست به کار ده‌بن.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران وتی: ئامانج له سه‌ردانیکردنی ڕاوێژکارانی ئابوری بۆ پارێزگاکانی ئێران پێش له به‌ڕێکه‌وتنیان به‌ره‌و وڵاتانی مه‌به‌ست، ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ ده‌فرایه‌تی و توانا ئابورییه‌کانی پارێزگاکانه تا له کاتی پێویستدا که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ڕاوێژکارانی بازرگانی ئێران له وڵاتانی دیکه له‌مساڵ سه‌ردانی 13 پارێزگای ئێرانیان کردووه و له گه‌ڵ گه‌روه به‌رپرسانی پارێزگاکان کۆبوونه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵێک له ڕاوێژکارانی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاتانی ئازه‌ربایجان، تورکیا، نایجڕیا، لۆبنان، ئه‌فریقای باشور، ئه‌رمینیا، هییندستان، پاکستان، ئه‌فغانستان، چین، عێراق، ئیتالیا، ڕووسیا، تونس، ڤێتنام، تایله‌ند، ئه‌ندونزیا، ڤه‌نزولیا، عۆمان، هه‌نگاریا و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی شیراز سه‌نته‌ری پارێزگای فارسیان کرد.
ئه‌م ڕاوێژکارانه ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ چالاکوانانی ئابوری پارێزگای فارس کرد که له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و پارێزگایه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.