له ڕۆژانی ڕابردوو شاره‌کانی به‌غدا و نه‌جه‌ف وێستگه‌ی سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای عێراقی به ئامانجی چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته ناوخۆییه‌کان بوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی پارله‌مانی عێراق سه‌ردانی نه‌جه‌فیان کرد و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش میوانی به‌غدا بوو.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی پارله‌مانی عێراق به پێی به‌رنامه‌ی نووسینگه‌ی خۆی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک هۆزه‌کانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی له شاری نه‌جه‌ف کردووه.
که‌ناڵی ئه‌لعراقییه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاند: سه‌لیم جبوری له سه‌ردانه‌که‌یدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆک هۆزه‌کانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق پرسی ئاشته‌وایی نیشتمانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و به‌شداری کردنی هۆزه‌کانی باشور و ناوه‌ڕاستی له‌و شه‌ڕه‌دا تاوتوێ کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان هه‌واڵ و ڕاپۆرتی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ به‌غدا بڵاو کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند که تاوتوێ کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی هه‌رێم و ناوه‌ند له جانتای سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تدایه بۆ به‌غدا.
سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی له کاتێکدا بوو که پێشتر هه‌ندێک له پارله‌مانتارانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارله‌مانی عێراق ڕایانگه‌یاندبوو که ئه‌و وه‌فده نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناکات و سه‌باره‌ت به هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێکی به‌غدا له گه‌ڵ هه‌رێم هۆشدارییان دابوو.
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش به ئامانجی چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شێعه سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فی کردبوو.