سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌واڵی سه‌ردانی خۆیی بۆ تاران به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز ڕاگه‌یاند.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ڕایگه‌یاندووه: فواد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا له گه‌ڵ حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ باڵوێزی ئێران له‌و وڵاته کۆبووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقدا هاتووه: مه‌عسوم له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا جه‌ختی له سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – به‌غدا و پێویستی به‌هێزبوونی له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا کردووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، باڵوێزی ئێران په‌یامی بانگهێشتی فه‌رمی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز ڕاده‌ستی سه‌رۆک کۆماری عێراق کردووه.
به پێی ئه‌و ڕاگه‌ێندراوه، فواد مه‌عسوم جه‌ختی له سه‌ر ئاماده‌یی خۆی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی کردنی تاران و به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌دا کردووه‌ته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز بڕیاره کۆتایی ئه‌م مانگه له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه بچێت.