جام کوردی:
سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا که بۆ دووه‌م جار له ساڵی 2015 به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ڕای گشتی جیهان، لایه‌نگران و نه‌یارانی تورکیا و به تایبه‌ت دانیشتووانی ئه‌و وڵاته بڕواپێکراو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێک له شاره‌زایان و پسپۆڕانی کاروباری تورکیا ته‌نانه‌ت تا ڕۆژی پێش له هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌و بڕوایه‌دابوون که ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی بۆ چوار ساڵی دیکه ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌نکه‌ره ده‌بن.
پاش کۆتایی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له تورکیا و ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌کان، بارودۆخه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئاک‌پارتی شکایه‌وه، به‌و پێیه‌ی که ژماره‌ی کورسییه‌کان پیشانده‌ری حکومه‌تێکی تاکلایانه له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه بوو. ده‌سکه‌وتنی نزیک له سه‌دا 50ی ده‌نگه‌کان و هه‌روه‌ها 316 کورسی پارله‌مانی له کۆی 550 کورسی به چه‌شنێک کۆتایی هێنه‌ری سه‌رجه‌م گومانه‌کان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بوو.
به‌ده‌ر له‌مه‌ی که هه‌ندێک پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا تووشی سه‌رسوڕمان بوون، پێویسته کاردانه‌وه‌کانی مانه‌وه‌ی ئاک‌پارتی و ئاتاتۆرکی دووه‌م (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) وه‌ک سه‌رۆک کۆماری تورکیا باس بکرێت تا پلان و به‌رنامه‌کانی ئه‌و وڵاته له بواری سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ڕوون بکرێته‌وه.
تورکیا، کێشه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه:
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێک به شێوازی ڕاسته‌وخۆ به‌ڵام نه‌بینراو، به‌نده به سیاسه‌تی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌و وڵاته‌دا. بۆ نموونه دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له پرسووس و ئه‌نکه‌ره به ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌ش و هه‌وای ناوخۆیی تورکیای ئاڵۆز کرد و هاوکات له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش پرسی ده‌ستێوه‌ردانی داعش وه‌ک هۆکاری ئه‌م ڕووداوه، بارودۆخێکی ده‌روونی به‌ربڵاوی له تورکیا و تا ڕاده‌یه‌ک دژ به ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به ڕێخست.
پێویسته گرنگی به‌و بابه‌ته بده‌ین که ئه‌م ڕووداو و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه به ده‌ر له‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌کانی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاڵۆزی که‌رتی ئابوریشی به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌مان ته‌وه‌ر بوو که داد و گه‌شه‌پێدان وه‌ک ئامرازی ڕاکێشانی ده‌نگی به‌ساڵاچووان و خانه‌نشین کراوان به کاری هێنا.
به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی سیناریۆی ئاک‌پارتی که له‌م چوار ساڵه و ته‌نانه‌ت له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی حکومه‌تی داهاتوو له ناوخۆی تورکیادا ده‌بێته کردار و کاریگه‌ریشی له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌بێت، له سه‌ره‌تادا و به پێی پێداگری ئه‌ردۆغان، گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته‌یه له پارله‌مانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی. به‌و پێیه‌ی که ته‌نیا سێ ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئیبراهیم کاڵین وته‌بێژی ئه‌ردۆغان هه‌واڵی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی گۆڕینی پێکهاته‌ی سیاسی تورکیای ڕاگه‌یاند که بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی شه‌قامی ئه‌و وڵاته، ئه‌ڵبه‌ت لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان و ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه که سه‌رۆک کۆمار به‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت هه‌ڵبگرێت.
ئه‌ردۆغان و به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌کانی له سوریا:
له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئامانجی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان وه‌ک ڕابردوو له سه‌ر په‌ره‌پێدانی پان عۆسمانیسم له ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهانیش ڕاده‌وه‌ستێت که پێده‌چێت شێواز و ته‌کتیکی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م سیاسه‌ته تا ڕاده‌یه‌ک تووشی گۆڕانکاری ببێت، به‌ڵام ستراتیژ و سیاسه‌تی گشتی که تێکه‌ڵاوی ئایدۆلۆژیای تورکه‌کانه وه‌ک ڕابردوو ده‌مێنێته‌وه.
بۆ نموونه ئه‌وه‌مان بینیوه که له ماوه‌ی ڕابردوو بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک له تورکیا سه‌ر له نوێ به ڕووی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کرایه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا به‌ڕێوه‌چوو که له‌م نێوه‌نده‌شدا خاڵێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که بێده‌نگی ئه‌ردۆغان و میدیاکانی تورکیا به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌کرا. پێویسته بوترێت که سه‌رجه‌م میدیاکانی تورکیا به ستراتیژێکی هاوبه‌ش سه‌رجه‌م تواناکانی خۆیانیان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی وڵاته‌که‌یان چڕ کرده‌وه تا بتوانن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به ئاراسته‌ی سه‌رکه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ببه‌ن و ده‌ره‌نجامه‌کانیش ده‌ریانخست که له‌م پلانه‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بوون.
بابه‌تی سه‌ره‌کی که پێویسته له قۆناغی داهاتوو و به مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و به‌گشتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا ئاماژه‌ی پێ بدرێت، سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریایه. پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره له لێدوانه‌کانیان 6 مانگ ده‌رفه‌تیان وه‌ک موڵه‌تی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتی سوریا به ناوبراو دا که ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م چه‌شنه لێدوانانه ئامانجه‌که‌ی بۆ ئارام کردنی شه‌قامی تورکیا و بارودۆخی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته گرنگه پێویسته بوترێت، پرسی سنووربه‌ندی تورکیایه له گه‌ڵ وڵاتانی پاڵپشت و دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له دۆسیه‌ی سوریا.
تورکیا له‌م قۆناغه‌دا و به تایبه‌ت له حه‌فته‌کانی ڕابردوو، مه‌ودای نێوانی له گه‌ڵ وڵاتی میسر زیاتر کردووه و ئه‌مه‌ش به‌و ئاسته گه‌یشت که داوود ئۆغلۆ ڕایگه‌یاند که نابێت میسر به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤییه‌نا بکات و ئه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی ئێرانی هاوسه‌نگی ڕۆڵی عه‌ره‌بستان دانا و خوێندنه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی بۆ کاریگه‌ری ئه‌م دوو وڵاته له ناوچه‌که به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی سوریادا هه‌بوو که ئه‌م چه‌شنه لێدوانه جێی تێفکرینه.
قاهیره، بابه‌تی ئه‌نکه‌ره:
میسر له هاوکێشه‌کانی خۆی و به تایبه‌ت پاش ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له شه‌ڕی سوریا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به لای سوریادا شکاوه‌ته‌وه و له وڵاتی عه‌ره‌بستان دوور که‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌نکه‌ره‌ی به دواوه بووه. هۆکاری ئه‌م نیگه‌رانییه‌ش عه‌ره‌بستان یان بابه‌ته‌کانی دیکه نییه، به‌ڵکوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له میسر به‌ده‌ر له گوشاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیسی بۆ سه‌ر ئیخوانییه‌کان، بۆ پته‌وبوونی یه‌کێتی نێوان دیمه‌شق – قاهیره ده‌گه‌ڕێته‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕوانگه‌ی جۆغرافیای سیاسییه‌وه، یه‌کێتی و نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته به چه‌شنێک ڕه‌وتێکی دژ به ته‌ل ئه‌بیب هه‌ژمار ده‌کرێت که تورکیا و به تایبه‌ت ئه‌ردۆغان وه‌ک هاوپه‌یمانانی نزیک له ئیسرائیل له‌م بابه‌ته نیگه‌رانن. ڕژێمی ئیسرائیل پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا، وێڕای پیرۆزبایی، پێشوازی له مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا کرد.
هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نکه‌ره :
کێشه‌ی دیکه‌ی به‌رده‌م تورکیا، ئێران، ڕووسیا و ته‌نانه‌ت عێراقه. تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان هه‌یه و پشکێکی به‌رچاوی له ئابوری ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه. هه‌ر بۆیه پرسی بونیات نانی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی له باکوری سوریا و گوشاره‌کانی تورکیا له‌م پێناوه‌دا و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی به‌رده‌م ئه‌نکه‌ره ده‌بێت و به ده‌ر له‌مه‌ش له دۆسیه‌کانی سوریا و عێراق چه‌شنێک له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان ئه‌نکه‌ره و تاران و مۆسکۆ هه‌ستی پێ ده‌کرێت و هه‌ر یه‌ک له‌م بابه‌تانه‌ش تێچووی زۆری بۆ تورکیا ده‌بێت.
له کۆتاییدا:
پێویسته بوترێت که به‌ده‌ر له ئه‌مریکا، حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان پشتیوانێکی تایبه‌ت و به‌هێزی له ناوچه‌که‌دا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر نه‌کردووه. ڕه‌نگه هه‌ندێک عه‌ره‌بستان به هاوپه‌یمانی تورکیا دابنێن که له تێڕوانینی سه‌ره‌تاییدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی درووست ده‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌نکه‌ره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات تا له هاوسه‌نگی هێز و سه‌ربازی و پشتیوانی له تیرۆریستان به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د له سوریا که‌ش و هه‌وای ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا تووشی گۆڕانکاری بکات و به‌مه‌ش ببێته قه‌ته‌ری دووه‌م. تێچووی جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له ناوچه‌که و له پێناو ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشتووه‌ته ئاسمان و تورکه‌کان نایانه‌وێت به‌م زووانه له سیناریۆی سوریا بکشێنه‌وه تا بتوانن به پێی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان زیاترین ده‌سکه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا مسۆگه‌ر بکه‌ن.