سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕوونیکرده‌وه: ئێران و ئه‌ورووپا بواره‌کانی وتووێژی نێوانیان په‌ره پێ ده‌ده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی له گه‌ڵ مارتین شوڵتز سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا وتی: هه‌ر چه‌نده ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا کورت بوو، به‌ڵام هیوادارین ئه‌م سه‌ردانه ده‌سکه‌وتی گونجاوی بۆ ئێران و ئه‌ورووپا به‌دواوه بێت.
سه‌رۆکی ده‌زگای یاسادانانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: به‌ڕێز شوڵتز له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی سه‌ردانی ئێرانی کردووه. ئێران و ئه‌ورووپا پێشینه‌یه‌کی مێژوویی هاوبه‌شیان به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌ستێنه گونجاوه‌یه که پاش ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 بتوانین په‌ره به هاوکارییه‌کان بده‌ین. به‌ده‌ر له‌مه‌ش بواری وتووێژه‌کانی نێوانمان په‌ره پێ ده‌ده‌ین.
ناوبراو وتی: وتووێژی هه‌ره باشمان سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه ئابورییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌رووپا هه‌بووه و به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به کێشه‌ی تیرۆر و سه‌رجه‌م پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ناوچه‌که دانوستانی سازێنه‌رمان هه‌بووه، ئێمه ڕۆڵی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به کاریگه‌ر ده‌زانین و ده‌زانین که پارله‌مانی ئه‌ورووپا پێگه‌یه‌کی گرنگی له بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به‌م پرسانه هه‌یه.