ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له دانیشتنێکی تایبه‌تدا قه‌یرانی سوریا تاوتوێ ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سێ شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و تێیدا ئستیفان دیمیستوورا نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا ڕاپۆرتی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات، ڕاپۆرته‌که‌ی دیمیستوورا سه‌باره‌ت به وتووێژی له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیمه‌شق، واشنتن و ڕووسیا ده‌بێت.
دیمیستوورا پێش دانیشتنه‌که‌ی داهاتووی ڤییه‌نا که پێش بینی ده‌کرێت له نێوان ئێران، ڕووسیا، عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا به‌ڕێوه بچێت، له گه‌ڵ دوو کاراکته‌ری سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری قه‌یرانی سوریا وتووێژی کردووه.