هه‌شته‌مین ژماره له مانگانه‌ی ئابوری جام کوردی به دوو زمانی فارسی و کوردی بڵاو کرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی له‌م ژماره‌دا چه‌ندین بابه‌تی وه‌ک ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به ڕۆژی نیشتمانی هه‌نارده‌کاری له تاران و کرماشان، بارودۆخی وڵاتانی ئیسلامی و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنیان سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان، کاریگه‌ری کۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران له سه‌ر ئابوری ئه‌ورووپا، مه‌ترسی پیری له سه‌ر ئه‌ڵمانیا وه‌ک گه‌وره‌ترین ئابوری ئه‌ورووپا، په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و به‌رازیل له دید و تێڕوانینی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌و وڵاته‌وه و چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیکه‌ی تایبه‌ت به دۆخی ئابوری ئێران و جیهان باس کراوه.
به هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی نوێی گۆڤاری ئابوری جام کوردی له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی بڵاو ده‌بێته‌وه له بابه‌تێکی شیکاریدا ڕۆڵی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بازاڕ و بازاڕدۆزی لێکدانه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ کراوه.