جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

گه‌شتیاری هه‌رێم لاواز ده‌بێت و میوانخانه‌کان داده‌خرێن

تشرینی دووه‌م 7, 2015
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ کوردستانی نوێ، لەساڵانی رابردوودا‌و لەڕێگەی جێبەجێكردنی چەند پلانێكەوە، توانر تاڕادەیەكی باش برەو بەسێكتەری گەشتیاریی لەكوردستان بدرێت‌و رێژەی هاتنی گەشتیارانی بیانی‌و گەشتیاری ناوچەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عیراق بۆ ئاستێكی دڵخۆشكەر بەرزبكرێتەوە، بەڵام بەرۆك پێگرتنی شەڕی تیرۆریستانی داعش‌و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەكوردستان، گەورەترین كاریگەریی لەسەر ئەو كەرتە دروستكرد. بەجۆرێك ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئێستا تادێت ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ كوردستان لەكەم بوونەوەدایە.

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

هاوكات سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی هەرێمی كوردستان، وێڕای ئاماژەدان بەكاریگەرییە نێگەتیڤەكانی قەیرانی دارایی‌و شەڕی داعش لەسەر كەرتی گەشتیاریی لەكوردستان، ئاشكرای دەكات، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، 100 میوانخانە لەكوردستان داخراون».

رێژەی هاتنی گەشتیار

هێرش ئەحمەد چاوشین سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی هەرێمی كوردستان، بەگۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی راگەیاندووە، قەیرانی دارایی‌و شەڕی سەپێنراوی تیرۆریستانی داعش بەسەر كوردستاندا، راستەوخو كاردانەوەیەكی زۆر خراپ‌و نەرێنی لەسەر كەرتی گەشتوگوزار لەكوردستان هەبووە.

سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی هەرێمی كوردستان درێژەی بەقسەكانی دەدات‌و دەڵێ: «بەراورد بەساڵانی پێش شەڕی داعش‌و قەیرانی دارایی، رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ كوردستان زۆر كەمی كردووە، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی بێ‌ بازاڕیی بەزۆربەی هەرە زۆری میوانخانەو چێشتخانەكانەوە دیاربێت».

زەرەرمەندی یەكەم ئەوانن

هێرش ئەحمەد چاوشین وتیشی: «لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا‌و لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، زیاتر لە ١٠٠ میوانخانە داخراون لەبەر نەهاتنی گەشتیار، ئەو میوانخانانەی كە داشیاننەخستووە بەڕێژەی (80%) كاریان كەمی كردووە. هاوكات (60%)ی كارمەندانی ئەو میوانخانانەش نێردراونەتە ماڵەوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی بەهەزاران كەس بێكار بن».

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كەم بوونەوەی ژمارەی هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان، كەرتی گەشتیاریی بەگشتی زیان دەكات، بەڵام زەرەرمەندی یەكەم لەئاستی كوردستان میوانخانەكانن.

سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكان داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، كە رێگاچارەیەك بدۆزێتەوەو پلانێكی تۆكمە دابنێت بۆ بووژاندنەوەی ئەم كەرتە، چونكە لەئێستادا ئەم كەرتە بەرەو داڕوخان دەچێت، ئەو دەڵێ: «ئەركی حكومەتی هەرێمە كە رێگە لەشكست‌و داڕوخانی ئەم كەرتە بگرێت، چونكە كە داڕوخا ئیتر هەستانەوەی ئەستەمە».

گەشتیار‌و ڤیزای گەشتیاری

ئەو وێڕای جەخت كردنەوەی لەسەر ئەوەی كە پێویستە حكومەتی هەرێم گرنگییەكی زۆر زیاتر بدات بەناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان، كە خاوەنی زۆر شوێنی دڵڕفێن‌و جوان‌و سەرنجڕاكێشە بۆ ئەوەی گەشتیاران رووی تێبكەن، لەهەمان كاتیشدا سەبارەت بەچۆنێتی دۆزینەوەی ریگەچارەیەك بو بەردەوامیی كاری میوانخانەكان‌و دانەخستنیان، وتی: «داوامان لەحكومەتی هەرێم كردووە كە گەشتیارو ئاوارە لەیەكتر جیابكاتەوە، هاتنی گەشتیار ڤیزای گەشتیاری پێبدرێت لەبازگەو فڕۆكەخانەكاندا، چونكە ئێستا وامان لێهاتووە لەبازگەكاندا گەشتیار ناتوانن بێنە ژورەوە بەهوی شەڕی داعشەوە».

وتیشی «پێویستە بیر لەوە بكرێتەوە كە چۆن گەشتیار لەخوارووی عیراقەوە بێنە شارەكانی كوردستان، چونكە (85%)ی گەشتیاران لەخوارووی عیراقەوە دەهاتنە كوردستان».

Previous Post

هۆکاری سه‌ره‌کی زیادبوونی کێش دۆزرایه‌وه‌

Next Post

شارام نازری، قوونیه‌ و مه‌ولانا له‌ نێو فیلمێکدا

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post

شارام نازری، قوونیه‌ و مه‌ولانا له‌ نێو فیلمێکدا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020