مارتین شوڵتز سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی وتووێژه‌کانی نێوان یه‌کێتی ئه‌ورووپا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه به سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه گه‌یشته تاران.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، بڕیاره ناوبراو له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێته‌وه.
چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد لاریجانی سکرتێری لێژنه‌ی مافی مرۆڤی ده‌زگای داد و کازم جه‌لالی سه‌رۆکی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له ڕیزی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپایه بۆ تاران.
پێشتر هه‌ر یه‌ک له فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و جێگری کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا دوو حه‌فته پاش واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی ڤییه‌نای تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی ئێران سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان کردبوو.