به‌رپرسانی دادوه‌ری له به‌غدا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی گرووپێکیان ڕاگه‌یاندووه که بازرگانییان به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه کردووه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 12 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه که به وته‌ی دادوه‌رێکی عێراقی ئه‌م چه‌شنه بازرگانییه به یه‌کێک له سه‌رچاوه گرنگه‌کانی دابین کردنی دارایی داعش داده‌نرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، دادگای چاودێری ئه‌لڕه‌سافه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئاماژه به‌وه داوه که 3 ئه‌ندامی سه‌ر به‌و گرووپه که له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کانن بۆ ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی هێزه ئه‌منییه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
عومه‌ر خه‌لیل دادوه‌ری ئه‌و دادگایه جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌و سێ که‌سه سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعشن و له ناوچه‌ی عین نمر سه‌ر به پارێزگای که‌ربه‌لا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
ناوبراو وتی که ماده هۆشبه‌ره‌کان به یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه داراییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش داده‌نرێت.
پێده‌چێت پاش شکسته‌کانی داعش له به‌ره‌کانی شه‌ڕ و له ده‌ستدانی به‌شێک له بیره نه‌وتییه‌کان که سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزی دارایی بۆ ئه‌و گرووپه هه‌ژمار ده‌کران، له ئێستادا بازرگانیی به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه خستووه‌ته ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی چالاکییه‌کانی خۆی له عێراق تا له لایه‌که‌وه گه‌نجانی ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌م نه‌هامه‌تییه‌وه سه‌رقاڵ بکات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌شێک له پێداویستییه داراییه‌کانی خۆیی پێ دابین بکات.