به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌ی میدیایی ئێران، به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێکی زۆر له ڕێکخراوه‌کانی چاپه‌مه‌نی، هه‌واڵنێرییه‌کان و پێگه‌کانی هه‌واڵ کاتژمێر 9ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 16ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له پیشانگای گه‌وره‌ی تاران‌دا کرایه‌وه.
ئه‌مساڵ نزیکه‌ی 700 میدیا له 9 گرووپی “گشتی و بنه‌ماڵه، دین و هزر، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری، سیاسی- ئابووری، فێرکاری پسپۆڕی، ناوچه‌یی و ناوخۆیی، ڕێکخراوه‌کانی چاپه‌مه‌نی، ڕۆژنامه و هه‌واڵده‌رییه‌کان و له چوارچێوه‌ی 600 ژوور به دروشمی “ڕه‌خنه‌ی عادڵانه، وه‌ڵامی به‌رپرسانه” له پیشانگای چاپه‌مه‌نییه‌کاندا ئاماده‌بوونیان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌شت دانیشتنی پسپۆڕی و پێنج ستارت ئاپی میدیایی وه‌ک به‌رنامه‌کانی نووسینگه‌ی توێژینه‌وه و به‌رنامه‌داڕشتنی میدیاکانن که له ڕۆژه‌کانی پیشانگادا به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌روه‌ها به یارمه‌تی دائیره‌ی گشتی میدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئیسلامی، 22 نوێنه‌ر له میدیاکانی وڵاتانی کوه‌یت، ئیتالیا، عێراق، تورکیا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، ژاپۆن، ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسه، لوبنان و چین بۆ ناساندنی میدیاکانی خۆیان به‌شدارییان له‌م کۆبوونه‌وه گه‌وره‌دا کردووه.
یه‌ک له خاڵه جیاوازه‌کانی پیشانگای ئه‌مساڵ، به‌رنامه تایبه‌ته‌کانه که به یارمه‌تی ڕیکخراوه و ئه‌نجومه‌ن و هه‌ندی له میدیاکانه‌وه له پیشانگاکه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.