جام کوردی:
سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و مسۆگه‌رکردنی زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مانی تورکیا بووه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی دژبه‌رانی ئه‌م پارته سیاسییه. زۆربه‌ی نیگه‌رانییه‌کانیش بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی گۆڕینی ده‌ستووری تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان به ته‌نیا کاریگه‌ری له سه‌ر کاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته نابێت، به پێچه‌وانه‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، سیاسه‌تی تورکیا به گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ر ڕه‌وتی فیکری ئیخوانی ڕاوه‌ستاوه، ئه‌و ڕه‌وته‌ی که له میسر ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست داوه، هه‌بوونی له سوریا کاڵ بووه‌ته‌وه، له تونس له پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات به لاوه نراوه، له لیبیا له ململانێی سیاسی دایه و به کورتی ئه‌وه‌ی که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕه‌وته به مه‌به‌ستی داگیرکردنی جیهانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی بووه‌ته‌وه. له ئێستادا سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له تورکیا گیانێکی دیکه‌ی به جه‌سته‌ی ئیخوان موسلمین به‌خشیوه تا سه‌ر له نوێ به‌ره‌و داگیرکردنی ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی دیکه‌دا هه‌نگاو بنێت.
یه‌که‌م که‌س که له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا پیرۆزبایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کرد، ڕاشد غه‌نووشی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تونس و یه‌کێک له دیارترین که‌سایه‌تییه ئیخوانییه‌کانی جیهان بوو، ناوبراو له په‌یامی پیرۆزباییه‌که‌یدا بۆ ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلۆ جه‌ختی کرده‌وه که چاوه‌ڕوانی وه‌ها سه‌رکه‌وتنێکی بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌بووه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به مسۆگه‌رکردنی 316 کورسی پارله‌مانی تورکیا ده‌توانێت به بێ به‌شداری پارته سیاسییه‌کانی دیکه، حکومه‌تی داهاتووی تورکیا پێک بێنێت.
سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌توانێت له‌و وڵاتانه‌ی که ئامانجی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه گۆڕانکاری سیاسی بخوڵقێنێت، به تایبه‌ت له وڵاتانی میسر، تونس و لیبیا که جوڵه‌یه‌کی دیکه به ئیخوانییه‌کان به مه‌به‌ستی گۆڕانکاری سیاسی له‌و وڵاتانه‌دا ده‌به‌خشێت.
هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که له‌و بڕوایه‌دان که ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا ئه‌و ده‌رفه‌ته به ئیخوان موسلمین ده‌دات که ئه‌وه‌ی که له ڕابردوودا له ناوچه‌که‌دا له ده‌ستیان داوه، سه‌ر له نوێ به ده‌ستیان بێنێته‌وه، به تایبه‌ت له میسر که به کوده‌تای سیاسی و سه‌ربازی سیسی، هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانییه‌کان به ته‌واوی په‌راوێز خراوه.
هێشام حاجی توێژه‌ری سیاسی و میدیایی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان کاریگه‌ری مه‌عنه‌وی له ڕه‌وته ئیسلامخوازه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت ئیخوان موسلمین ده‌بێت، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له تونس ده‌توانێت گیانێکی نوێ بگرێت و ئه‌زموونی تورکیا له‌و وڵاته شوێنگری بکات.
زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که بونیات نانه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی له تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌م هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا سه‌ر له نوێ خۆی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری وڵاتانی دیکه ئاماده ده‌کات، به تایبه‌ت له وڵاتانێک وه‌ک سوریا، یه‌مه‌ن، تونس و لیبیا که ئیخوان موسلمین چالاکی کاریگه‌ری هه‌یه.
له وڵاتی مه‌راکیش پارتی داد گه‌شه‌پێدان به سه‌رکردایه‌تی عه‌بدووڵا بن کیران، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا ده‌توانێت له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ربگرێت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام بێت تا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو به ته‌نیایی حکومه‌ت پێک بێنێت، هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌راکیش ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
له سوریاش ئه‌ردۆغان ده‌توانێت به به‌هێزترکردنی ئیخوانییه‌کان له به‌ره‌ی نه‌یارانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته پێگه‌ی ئه‌وان له دۆسیه‌ی سوریا و قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو به‌رزتر بکاته‌وه.
هێشام حاجی پێی وایه که ئه‌ردۆغان له‌م پێناوه‌دا کێشه و گرفتی زۆریشی هه‌یه، ناوبراو ناتوانێت گۆڕانکاری گه‌وره بخوڵقێنێت و ناوچه‌که به پێی سیناریۆی خۆی سه‌ر له نوێ بونیات بنێته‌وه، به تایبه‌ت پاش شکستی به‌رگی یه‌که‌می سیناریۆی به‌هاری عه‌ره‌بی.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن لیبیا گرنگترین گۆڕه‌پانی ئه‌ردۆغان و بونیات نانه‌وه‌ی ڕۆڵی تورکیایه له‌و وڵاته، ئه‌و وڵاته‌ی که کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست داوه و میلیشیاکانی سه‌ر به‌وان له گه‌ڵ حکومه‌ت له شه‌ڕ دایه.
له تونس بارودۆخه‌که هاوشێوه‌یه، له‌و وڵاته که بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێزی له ده‌ست داوه ئه‌مجاره ده‌توانێت به پاڵپشتی تورکیا بیر له داگیرکردنی لوتکه‌کانی ده‌سه‌ڵات بکاته‌وه. تونس زیاتر له وڵاتانی دیکه له ژێر کاریگه‌ری گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی تورکیادایه. په‌یوه‌ندی به‌هێزی غه‌نووشی له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌توانێت ده‌سکه‌وتی زۆری بۆ ئیخوانییه‌کان هه‌بێت، بۆ نموونه ئیخوان موسلمین ده‌توانێت جارێکی دیکه بیر له داگیرکردنی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له میسر بکاته‌وه.