سرێل ڕاما فۆزا جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشور هاوڕێ له گه‌ڵ شاندێکی سیاسی و ئابوری گه‌یشته تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، فۆزا که له سه‌ر بانگهێشتی ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی تارانی کردووه، له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران کۆده‌بێته‌وه و به‌ستێنی سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشور بۆ تاران دابین ده‌کات.
هاوکات له گه‌ڵ دانوستانی جێگرانی سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و ئه‌فریقای باشور سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات، وه‌فدێکی 160 که‌سی له بازرگانان و خاوه‌ن پیشه‌کانی ئه‌فریقای باشور ده‌گه‌نه تاران و ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له گه‌ڵ هاوتاکانی خۆیان له که‌رتی تایبه‌ت وتووێژ ده‌که‌ن.
شایانی ئاماژه‌یه هاوینی ئه‌مساڵ لێژنه‌ی باڵا و هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی هاوبه‌شی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌فریقای باشور له تاران به‌ڕێوه‌چوو.