میدیاکانی عه‌ره‌بستان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که له یه‌کێک له بازاڕه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا جل و به‌رگی منداڵان به درووشمی گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه بینراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی ئه‌لعاله‌م، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌زیره جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که هێزه ئه‌منییه‌کان له ناوچه‌ی حائیل له یه‌کێک له بازاڕه‌کاندا جل و به‌رگێکیان بینیوه که هێما و درووشمی داعشیان له سه‌ر نه‌خشاوه. له هه‌ندێکی دیکه له‌و جل و به‌رگانه‌دا وێنه‌ی پشتێنی ته‌قینه‌وه ده‌بینرێت.
ڕۆژنامه‌ی الاقتصادیه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م وێنانه به ئامانجی بانگه‌شه بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش به کار هێنراوه.