زاناکانى زانکۆى تکساسى ئەمریکى، هۆکارى سەرەکى قەڵەوبوون و زیادبوونى کێشى مرۆڤیان دۆزییەوە.
بەپێى ئەو لێکۆڵینەوەیەى زانایانى زانکۆى تکساس بە هاوکارى قۆتابخانەى “فرێدمان” ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە هۆکارى سەرەکى قەڵەبوون و زیادبوونى کێش، بۆ جۆراوجۆرن بوونى خواردن دەگەڕێتەوە، نەوەکو شێوازى ژیانێکى جێگیر وەک پێشتر زاناکان باسیان کردبوو.
لە ساڵى 2000وە تا ئێستا، 6800 هاوڵاتى ئەمریکى خۆبەخش لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشدارییان کردووە، بە مەبەستى دۆزینەوەى هۆکارەکانى سەرهەڵدانى نەخۆشى “سوکەرى” و زاناکان داوایان لە بەشێک لە بەشداربووان کردبوو، هەوڵبدەن زیاتر خواردنى جۆراوجۆر بخۆن و بەشەکەى تریش زۆرترین کات یەک جۆر خواردن بخۆن.
بەپێى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەى خواردنى جۆراوجۆریان خواردووە، زیاتر قەڵەوبوونە، بۆیە زاناکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەوانى رۆژانە زیاتر لە جۆرێک خواردن دەخۆن، رووبەڕووى قەڵەوبوون دەبنەوە.
سەرچاوە: RT