به پێی ههواڵی جام کوردی بهگێڕانهوه له ئهلعالهم سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایدەگەیەنێت، هەشت زیندانیكراوی لای داعش، لە زیندانێكی نهێنی لە سنووری قەزای شرگات (سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین) درەنگانێكی شەوی رابردوو، توانیویانە لە زیندانەكە هەڵبێن.
سەرچاوە ناوخۆییەكەی پارێزگای سەڵاحەدین، رایگەیاند: “هەشت زیندانیكراو كە كارمەندی دەزگا ئەمنییەكانیان تێدایە، توانییان لە زیندانێكی نهێنی سەر بە داعش لە سنووری رۆژئاوای قەزای شرگات، درەنگانێكی شەوی رابردوو هەڵبێن”.
سەرچاوەكە، بە ” سۆمەرییە نیوز”ی راگەیاندووە : “دوابەدوای هەڵاتنی هەشت زیندانیكراوەكە، داعش چەندین خاڵی پشكنینی لەسەر رێگا سەرەكییەكان داناوە و لیستی ناوی زیندانیكراوە هەڵاتووەكان و وێنەیان بڵاوكردووەتەوە”.
قەزای شرگات لە حوزەیرانی ساڵی 2014ەوە كەوتووەتە ژێر دەستی داعش و بەیەكێك لە مۆڵگە سەرەكییەكانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، دادەنرێت.