جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یامێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د چه‌له‌پی ڕاگه‌یاند و وتی: سه‌رۆکی پارتی کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق به تێگه‌یشتن له پیلانی دوژمنان، به‌و په‌ڕی تێکۆشانه‌وه خه‌باتی سیاسی خۆی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کگرتوویی نیشتمانی عێراق به کار هێنا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان له په‌یامێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی پارتی کۆنگره‌ی نیشتمانی و سه‌رۆکی لێژنه‌ی دارایی پارله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و وێڕای به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی ئه‌م که‌سایه‌تییه له گۆڕانکارییه سیاسی و ئابورییه‌کانی عێراق، داوای له یه‌زدانی مه‌زن کرد ئه‌و کۆچکردووه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌پی سه‌رۆکی پارتی کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆکی لێژنه‌ی دارایی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته ڕۆژی سێ شه‌ممه له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو که‌سایه‌تییه‌کی گرنگی سیاسی و ئابوری عێراق و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له ئه‌ندامانی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بووه که به پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی به‌رچاوی له ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌دامدا هه‌بووه.