به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان هه‌واڵی دابه‌زینی ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیارانی بۆ کرماشان ڕاگه‌یاندووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری ڕایگه‌یاند: به هۆی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن، ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای کرماشان دابه‌زیوه.
ناوبراو وتی: شه‌پۆله بارینه‌که‌ی ئه‌م دواییه و که‌ش و هه‌وای سارد دوو هۆکاری کاریگه‌ری دیکه‌ن له دابه‌زینی هاتنی گه‌شتیاران بۆ ئه‌م پارێزگایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان له درێژه‌دا وتی: هێشتا بۆ هاتنی گه‌شتیارانی پاییزی له کرماشان کات له به‌ر ده‌ستدایه و ئه‌وان ده‌توانن بۆ دیتنی جوانییه‌کانی کرماشان له وه‌رزی پاییزدا سه‌ردانی ئه‌م پارێزگایه بکه‌ن.
فه‌عله‌گه‌ری به ئاماژه به ده‌فرایه‌تییه‌کانی گه‌شتیاری کرماشان وتی: پاییزی ئه‌مساڵ له کرماشان زۆر جوان و دڵڕفێنه، پێویسته ئه‌مه‌ش بناسێنین تا گه‌شتیاران ڕاکێشی کرماشان بکه‌ین.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که بودجه‌ی که‌رتی گه‌شتیاری کرماشان به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو که‌م بووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند: که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی توانای ئه‌وتۆی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی ڕێکلام و بانگه‌شه‌دا نییه.
عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری له کۆتاییدا وتی: پارێزگای کرماشان و ڕێکخراوی پلاندانان سه‌باره‌ت به دابین کردنی بودجه‌ی پێویست، هه‌ندێک به‌ڵێنیان داوه که له ئه‌گه‌ری مسۆگه‌ربوونیان ده‌توانین له به‌شی ڕێکلام و بانگه‌شه سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ین.
پارێزگای کرماشان زیاتر له 4 هه‌زار ئاسه‌واری مێژوویی هه‌یه که تا ئێستا 2 هه‌زار و 200 ئاسه‌واری له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات‌دا تۆمار کراوه.