جام کوردی:
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ئه‌و که‌سه‌ی که به‌م دوایانه ئه‌ندازیاری به‌ستنی بودجه‌ی عێراقی له ئه‌ستۆ گرتبوو له ترۆپکی قه‌یرانی ئابوری ئه‌م وڵاته به یه‌کجاری گۆڕه‌پانی سیاسی، پارله‌مان و له هه‌مووش گرنگتر ئابوری عێراقی به جێ هێشت و دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌ی تووشی خه‌م و که‌سه‌رێکی گه‌وره کرد.
چه‌له‌بی که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی سیاسی که میدیاکانی جیهان به هۆکاری سه‌ره‌کی ڕووخاندنی یه‌کێک له دڕنده‌ترین ڕژێمه‌کانی جیهانیان ناو ده‌برد له هه‌ستیارترین قۆناغی سیاسی عێراق و له کاتێکدا که هیوایه‌ک بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته بوو به بێ ده‌نگی ماڵئاوایی له‌م جیهانه کرد.
له قۆناغێکدا که عێراق له لایه‌که‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرش و مه‌ترسی گه‌وره‌ترین گرووپی تیرۆریستی جیهان بووه‌ته‌وه و پیلان دوای پیلان له دژی ئه‌و وڵاته داده‌ڕێژرێت و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه قه‌یرانی به‌ربڵاوی ئابوری، عێراق به‌ره‌و مایه‌پووچی ده‌بات، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی به یه‌کێک له ئه‌ستوونه به‌هێزه‌کانی سیاسی و ئابوری هه‌ژمار ده‌کرا.
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسیا که چه‌ند ساڵێک ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌حمه‌د چه‌له‌بییه‌وه دامه‌زراوه، به پچڕانی به‌رنامه ئاساییه‌کانی خۆی، هه‌واڵی کۆچی دوایی ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ی ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ش به چه‌شنێک به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه هه‌بووه.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی به بڕوای زۆرینه‌ی شاره‌زایانی سیاسی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی یه‌کێک له گرنگترین که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی عێراق بووه له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا، ئه‌م که‌سایه‌تییه که له بنه‌ماڵه‌ی سیاسی و ئابوری به‌ناوبانگی چه‌له‌بییه له عێراق، باوکی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانیی له ئه‌ستۆ بووه و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیش به‌رده‌وام وه‌ک گرنگترین که‌سایه‌تی دژبه‌ری سه‌دام حوسێن له ده‌یه‌کانی 80 و 90ی سه‌ده‌ی ڕابردوو ناوی له سه‌ر زاری عێراقییه‌کان بووه.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و کاریگه‌ری ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو، قسه و باسی زۆر هه‌یه و ده‌وترێت که ناوبراو به هۆی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌کانیه‌وه له ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوای جیهان، له ده‌ره‌نجامدا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که حکومه‌تی جۆرج بوشی کوڕ به‌وه ڕه‌زامه‌ند بکات که به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌دام ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له عێراقدا بکات.
زۆرینه‌ی شرۆڤه‌کارانی سیاسی سه‌باره‌ت به هێزی لۆبی چه‌له‌بی له ده‌یه‌ی 90ی زائینی و سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی 21 هاوڕان که ناوبراو ده‌گمه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی سیاسییه که هاوکات په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بوو و له گه‌ڵ ئه‌مریکاش تا پێش ده‌ست به‌کاربوونی پۆڵ برێمر له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌ی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دۆستێکی نزیکی دوناڵد ڕامسفێڵد وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مریکا بووه.
ئه‌م که‌سایه‌تییه له سه‌رده‌می دژایه‌تیکردنی ڕژێمی سه‌دام ته‌نیا که‌سایه‌تی باوه‌ڕپێکراوی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بووه و به‌م پێیه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌یدا که لایه‌نه سیاسییه نه‌یاره‌کانی سه‌دام به‌و ڕێکه‌وتنه گه‌یشتن که له یه‌ک به‌ره‌دا دژ به‌و ڕژێمه چالاکی بکه‌ن، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌و به‌ره سیاسییه ده‌ستنیشان کرا و کۆنگره‌ی نیشتمانی وه‌ک چه‌تری گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی عێراقی پێک هێنرا.
ناکۆکییه‌کانی دوایی بوو به هۆی جیابوونه‌وه له‌و به‌ره سیاسییه، به‌ڵام ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی کۆنگره‌ی وه‌ک پارتێکی سیاسی لێکرد و تا کاتی مردنیشی به‌رده‌وام بوو له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی هه‌روه‌ها پاش ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام له ساڵی 2003 و ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می حکومه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی که له ژێر کاریگه‌ری ئه‌مریکییه‌کان بوو، هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا که ڕێگری بکات له کوژرانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و پلانی کوشتنی موقته‌دا سه‌در له شاری نه‌جه‌ف.
هه‌ر چه‌نده که چه‌له‌بی که‌سایه‌تییه‌کی لیبراڵ بوو به‌ڵام به هۆی پابه‌ندبوونی به داب و نه‌ریته‌کانی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه، به‌رده‌وام له که‌سانی نزیک له مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف بووه، کاتێک که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2014 سه‌باره‌ت به هۆکاری ئیئتلاف له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق پرسیاری لێ‌کرا، وه‌ڵامی دایه‌وه که من به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ئیئتلافم هه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشینه‌ی دۆستایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چه‌له‌بی و حه‌کیم بۆ سه‌رده‌می سه‌ماحه‌تی موحسین حه‌کیم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2014 گه‌یشته پارله‌مانی عێراق و وه‌ک چۆن چاوه‌ڕوان ده‌کرا دۆسیه‌ی ئابوری ئه‌و وڵاته‌یان ڕاده‌ستی ئه‌م بلیمه‌ته ئابورییه کرد تا بودجه‌ی 2015ی عێراق دابڕێژێت، گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که به که‌مترین دژایه‌تی له پارله‌مان په‌سه‌ند کرا.
چه‌له‌بی هه‌روه‌ها له داڕشتنی بودجه‌ی 2016 ڕۆڵی هه‌بوو و پلان و به‌رنامه‌ی پێویستی بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیاسه‌ته بانکییه‌کانی عێراق گه‌ڵاڵه کردبوو.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له ساڵی 1944 له شاری کازمه‌ین له باکوری به‌غدا له دایکبوو و هێشتا کارگه‌ی ئاردی بنه‌ماڵه‌ی چه‌له‌بی وه‌ی یه‌کێک له گرنگترین پرۆژه سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له کازمه‌ین به‌رده‌وامه له چالاکییه‌کانی.
به مردنی چه‌له‌بی، ڕه‌وتی سیاسی له عێراق خه‌سارێکی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت.