به پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئێمه،کوالیتی خوارده‌مه‌نی، ژماره‌ی ئه‌ستێره‌ی ڕێستورانته‌کان یان چێشت لێنه‌ره ناسراوه‌کان به ته‌نیا هۆکاری ڕاکێشانی موشته‌ری نین، به‌ڵکوو یه‌کێک له هه‌ره گرنگترین ئامرازه‌کانی ڕاکێشانی موشته‌ری له ڕێستورانته‌کانی جیهان شوێنه سه‌یر و سهمهرهکانن. هۆکاره‌که‌ش ته‌واو ساکاره، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به خواردنێکی باش ناتوانرێت پاره‌ی زۆر له موشته‌رییه‌کان وه‌ربگیردرێت، به‌ڵام کاتێک که شوێنی ڕێستورانته‌که جوان و سرنج ڕاکێشه، چاوه‌ڕوانی بانگه‌شه‌ی زۆری لێ ده‌کرێت و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی خاوه‌ن ڕێستورانته‌که ده‌گاته ئاستێکی به‌رزتر.