وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری چاوی به‌رپرسانی باڵا وه‌ڵام و هۆکاری سه‌یر ده‌هێنێته‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، دوکتۆر سه‌ید حه‌سه‌ن هاشمی وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران له وتووێژێک له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری مێهر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچ حه‌زی له نه‌شته‌رگه‌ری چاوی به‌رپرسانه، وتی: ڕه‌نگه که‌سانێک هه‌بن باش نه‌بینن و پێویست به‌وه بکات له هه‌ندێک بواردا وردتر ببنه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: یارمه‌تیده‌ر ده‌بین تا به‌رپرسان باشتر ببینن و به خێرایی به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی وڵات هه‌نگاو بنێن.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌ڵبه‌ت پێش له وه‌زاره‌تیش چاوی به‌رپرسانم نه‌شته‌رگه‌ری کردووه، له خولی وه‌زاره‌تیشدا ده‌رفه‌تی وه‌هام که‌وتووه‌ته به‌رده‌م.
هاشمی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا ئێوه‌ش له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی پێویستیتان به سۆمایهکی باشتر هه‌یه، وتی: به دڵنیاییه‌وه هه‌رچی تێڕوانینی به‌رپرسان باشتر و ڕووناکتر بێت، کارکۆی خزمه‌تکردنی ئه‌وان باشتر ده‌بێت.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران به‌وه ناسراوه که له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ هه‌ر به‌رپرسێک، چاوه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌کات.