جام کوردی / ئیدریس سلێمانی
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی یه‌کی نۆڤمبێری تورکیا زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا مسۆگه‌ر کرد و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری پێکهێنانی حکومه‌تی تاکلایانه له لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه له ئارادایه.
هه‌ر چه‌نده پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو به 258 کورسی له کۆی 550 کورسی پارله‌مانی تورکیا له سه‌رووی پارته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو که تاکلایه‌نه حکومه‌تی ئه‌و وڵاته پێک بێنێت، به‌ڵام ئه‌م پارته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کی نۆڤمبێر زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مانی به ده‌ست هێنا و ده‌توانێت تاکلایه‌نه حکومه‌تی داهاتوو پێک بێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی که پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی حوزه‌یرانی ڕابردوو له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو که زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مان به مه‌به‌ستی پێک هێنانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا مسۆگه‌ر بکات، هه‌وڵه‌کان بۆ پێک هێنانی کابینه‌ی ئیئتلافی به به‌شداری پارته‌کانی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ده‌ستیپێکرد به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه‌کانی داوود ئۆغلۆ به مه‌به‌ستی پێک هێنانی کابینه‌ی ئیئتلافی له ماوه‌ی یاسایی 45 ڕۆژه‌دا وای له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد که بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له یه‌کی نۆڤمبێر بدات، هه‌ڵبژاردنێک که ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی دیکه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هیوای زۆریان پێی هه‌بوو.
ئه‌گه‌رچی هه‌ل و مه‌رجی ناوخۆیی تورکیا و دره‌نجامی زۆرینه‌ی ڕاپرسییه‌کان تابلۆیه‌کی دیکه‌ی پیشان ده‌دا، به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدان وه‌ک براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی گێڕا.
خاڵی گرنگ که پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو له تورکیا به‌دی ده‌کرا، بوونی چه‌ندین جه‌مسه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌و وڵاته. بابه‌تێک که بێ گومان یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی بۆ هه‌نگاوه تاکلایانه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌رکرده‌کانی وه‌ک داوود ئۆغلۆ و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
که‌ڵک وه‌رگرتن له ناکۆکی ناوخۆیی پارته‌کان و په‌ره‌پێدان به‌م بابه‌ته به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو داده‌نرێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین ئاماژه به ناکۆکییه‌کانی نێوان سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه په‌ره‌ست بده‌ین.
کێبه‌ڕکێی له مێژینه‌ی یێڵدیرێم تۆغرۆڵ تورکش کوڕی ئاڵپ ئه‌رسه‌لان تورکش دامه‌زرێنه‌ری پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه په‌ره‌ست له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی نوێ ئه‌و پارته واته ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی وای کردبوو که ناوبراو مه‌ترسی ده‌رکردن له‌و پارته به قبووڵکردنی بانگهێشت نامه‌ی داوود ئۆغلۆ سه‌باره‌ت به به‌شداری له حکومه‌تی کاتی وه‌ربگرێت.
تۆغرۆڵ تورکش که پاش مردنی باوکی له ساڵی 1997 کاندیدی ڕێبه‌رایه‌تی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی تورکیا بوو و به شانسی یه‌که‌می وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هه‌ژمار ده‌کرا به پاڵپشتی 6 کاندیدی دیکه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌و پۆسته بێ به‌ش کرا و پاشان به‌رده‌وام له په‌راوێزی باخچه‌لیدا بوو و تا ئه‌و کاته‌ی که به شێوه‌ی کاتی له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ده‌ربکرێت، پۆستی یاریده‌ده‌ری یه‌که‌می سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته‌ی له ئه‌ستۆ بووه.
پێ ده‌چێت هیچ شتێکی دیکه نه‌یده‌توانی به‌م ئاسته سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ خۆشحاڵ بکات، تورکش له ماوه‌ی دوو مانگه‌ی ته‌مه‌نی حکومه‌تی کاتی تورکیا جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بوو و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌وه دڵخۆش بوو که به بیانووی به‌شداری یه‌کێک له به‌ناوبانگترین که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کان له کابینه‌ی حکومه‌ت، ده‌نگی نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کانی تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ڕاکێشێت.
دابین کردنی که‌ش و هه‌وای ئه‌منی له تورکیا له‌و هه‌نگاوانه‌ی بوو که له ده‌ره‌نجامدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌یدا کۆتایی هات. هێرشه‌کان بۆ سه‌ر که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی که داعش تۆمه‌تبار بکرێت و له لایه‌کی دیکه‌وه وای کرد که په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌ت و پارتی کرێکارانی کوردستان که له ژێر کاریگه‌ری دانوستانه‌کانی ئاشتی تا ڕاده‌یه‌ک هێوری پێوه ده‌بینرا، جارێکی دیکه به ئاراسته‌ی توندووتیژی بڕوات و قوربانی زۆریشی لێ که‌وته‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا زاڵبوونی که‌ش و هه‌وای ئه‌منی به سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا وای کرد که هه‌ده‌په نه‌توانێت به شێوازی چالاکانه به‌شداری کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات و ئه‌م پارته‌ش خرایه ژێر گوشاری تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ په‌که‌که.
هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بوو که فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کی ئاشکرا سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کی نۆڤمبێر ڕایگه‌یاند که ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان کاردانه‌وه‌ی چه‌ند جه‌مسه‌ری سیاسی تورکیایه که له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌ک ستراتیژێکی سیاسی په‌یره‌و کراوه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی دیکه‌ی هه‌ده‌په پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا وتی: پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ژێر کاریگه‌ری گوشارێکی ناجوانمێرانه و نادادپه‌روه‌رانه بووه، به‌و پێیه‌ی که پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی 10ی ئۆکتۆبه‌ر له ئه‌نکه‌ره، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌که‌ی کۆتایی هات. ده‌میرتاش له درێژه‌دا وتی: له‌م قۆناغه‌دا هیچ چالاکییه‌کمان نه‌بوو، ته‌نیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووین که ڕێگری له قوربانیدانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان به ستراتیژێکی تایبه‌ت ڕه‌وتی پێک هێنانی کابینه‌ی درێژ کرده‌وه تا له که‌ش و هه‌وای بێ حکومه‌تیدا ئابوری تورکیا ڕوو له دابه‌زین بکات و به‌مه‌ش دانیشتووانی ئه‌و وڵاته داوای به‌په‌له‌ی پێک هێنانی حکومه‌تی نوێ بکه‌ن.
به گشتی ئه‌ردۆغان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که به چه‌ند پیلانێکی وه‌ک بێ حکومه‌تی، زاڵبوونی که‌ش و هه‌وای ئه‌منی و که‌ڵک وه‌رگرتن له ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی پارته سیاسییه‌کان، زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پارله‌مانی تورکیا بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌گه‌رچی ناوبراو به‌ڵگه‌ی سه‌رکه‌وتنی له ده‌ستدایه، به‌ڵام شه‌ڕعییه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی به‌نده به پێک هێنانی کابینه‌یه‌کی بنکه فراوان به به‌شداری پارته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کی نۆڤمبێر. هه‌نگاوێک که داد و گه‌شه‌پێدان تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی داد و گه‌شه‌پێدان یه‌که‌م هۆکاری نه‌بوونی یه‌کگرتوویی سیاسییه له تورکیا.