فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاگه‌ێندراوێکدا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی کۆتایی هێنان به پارێزراوی بۆ سزادانی بکه‌رانی تاوان دژ به ڕۆژنامه‌نووسان، نیگه‌رانی خۆی له هه‌مبه‌ر به‌رفراوانبوونی توندووتیژی دژ به رۆژنامه‌نووسان له سه‌ر ئاستی جیهان ڕایگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا وتی: میدیاکان ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئازاد و ڕه‌خنه‌گر بن، ئێمه‌ش ئازاد و سه‌قامگیر ده‌بین.
ناوبراو وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، له کاتێکدا ئێمه ڕۆژی جیهانی کۆتایی هێنان به پارێزراوی بۆ سزادانی بکه‌رانی تاوان دژ به ڕۆژنامه‌نووسان به‌رز ڕاده‌گرین، ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان بۆمان ڕوون ده‌که‌نه‌وه که ترساندن و توندووتیژی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
موگرینی له درێژه‌دا وتی: هێرشه‌کان دژ به ڕۆژنامه‌نووسان نه‌ک ته‌نیا دژ به‌و قوربانیانه‌یه، به‌ڵکوو هێرشه بۆ سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی میدیاکان.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: یه‌کێتی ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوان ده‌کات که به‌رپرسانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرن و به جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانیان به‌دواداچوون بۆ وه‌ها کرده‌وه و تاوانێک بکه‌ن.
فدریکا موگرینی وتی: وه‌ک یه‌کێتی ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه که وڵاتانی جیهان بکه‌رانی تاوان و توندووتیژی دژ به ڕۆژنامه‌نووسان ڕاده‌ستی دادگاکان بکه‌ن و له که‌ش و هه‌وایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا سزای یاسایی وه‌ربگرن.
ڕێکخراوی زانستی، کلتوری و په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان(یۆنسکۆ) ڕۆژی 2ی نۆڤمبێر(11ی خه‌زه‌ڵوه‌ر)ی وه‌ک ڕۆژی جیهانی کۆتایی هێنان به پارێزراوی بۆ سزادانی بکه‌رانی تاوان و توندووتیژی دژ به ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ر ئاستی جیهانی دیاری کردووه.
به پێی نوێترین ڕاپۆرتی یۆنسکۆ له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو زیاتر له 700 رۆژنامه‌نووس به هۆی ڕاپۆرت و زانیارییه بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه، کوژراون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو به شێوازی مامناوه‌ند هه‌ر حه‌فته یه‌ک ڕۆژنامه‌نووس له جیهاندا کوژراوه، هاتووه: له دۆسیه‌ی هه‌ر 10 ڕۆژنامه‌نووسی کوژراودا ته‌نیا یه‌ک دۆسیه له دادگاکان به ده‌ره‌نجام گه‌یشتووه و بکه‌ری تاوانه‌که سزا دراوه.
هه‌ر به پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ساڵی 2014، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی یۆنسکۆ 87 تاوانی په‌یوه‌ندیدار به کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان و فه‌رمانبه‌رانی میدیاکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئیدانه کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی یۆنسکۆ، ساڵی 2012 خوێناوی‌ترین ساڵ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بووه که له‌و ساڵه‌دا 123 ڕۆژنامه‌نووس کوژراون.