جام کوردی:
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤییه‌نا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌ێندراوی هاوبه‌ش له نێوان به‌شداربووان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا له دوو ڕووه‌وه لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. یه‌که‌م له ڕووی گۆڕانکارییه‌کانی مه‌یدانی و بارودۆخی ناوخۆیی سوریا. گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کان به‌و شێوه‌یه که سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌ستیان به‌وه کردووه که به بێ به‌شداری ڕاسته‌وخۆی ئێران له هه‌ر دانوستانێک، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر یان ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه له ئارادا نییه. هه‌وڵه‌کانی لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر و ئیراده‌ی ئه‌وان بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و پێکهێنانی حکومه‌تێکی خوازراوی ئه‌وان تووشی شکست بووه‌ته‌وه. به‌شێک له‌م شکسته بۆ پاڵپشتی تاران و مۆسکۆ له دیمه‌شق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دووه‌م، پێگه و بارودۆخی ئێران له ناوچه‌که و جیهانه. له دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کانی پێشوو سه‌ره‌ڕای گرنگی ڕۆڵی ئێران، ئه‌م وڵاته بۆ هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت نه‌ده‌کرا، به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجی سیاسی پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیکردنی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له لایه‌ن تورکیا و عه‌ره‌بستانه‌وه، تاران به پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا بانگهێشت بکرێت. به ته‌ئکید ده‌توانین بڵێین که یه‌کێک له ده‌سکه‌وته‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی گۆڕانکارییه له دید و تێڕوانینی جیهانیان سه‌باره‌ت به ئێران و ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ دیپلۆماسییه‌تی تاران له گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
بابه‌تێکی دیکه چاوه‌ڕوانی له چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریایه له یه‌ک کۆبوونه‌وه و دانیشتن. ناکرێت چاوه‌ڕوان بین که قه‌یرانێکی 5 ساڵه به یه‌ک دانیشتنی نێوان 20 وڵات به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ببێت. ئه‌و قه‌یرانه‌ی که تا ئێستا زیاتر له 250 هه‌زار کوژراو و به ملیۆنان ئاواره‌ی به دواوه بووه ناکرێت له یه‌ک کۆبوونه‌وه‌دا بگاته ده‌ره‌نجامێکی ته‌واو. له لایه‌کی دیکه‌وه ئاماده‌بوونی وڵاتانێک وه‌ک تورکیا و عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر و ڕۆڵی ئه‌وان له قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که، ده‌سکه‌وتنی هه‌ر چه‌شنه چاره‌سه‌رێکی له یه‌ک کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌سته‌م کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤییه‌نا ڕێگاخۆشکه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه بووه که هیواداری به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا له داهاتوودا به‌رزتر ببێته‌وه.
له ده‌سکه‌وته هه‌ره گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا ئه‌وه‌یه که به‌شداربووان جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که قه‌یرانی سوریا پێویسته به زووترین کات چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م خاڵه له ڕاگه‌ێندراوه کۆتاییه‌که‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها پرسی ئاگربه‌ست له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی ڤییه‌نا به گرنگییه‌وه باسی لێکراوه، ئاگربه‌ست ده‌سپێکی هه‌ر قۆناغێکی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریایه. به دڵنیاییه‌وه ناتوانرێت له کاتی بۆردومان و شه‌ڕ بیر له دانوستان بکرێته‌وه. بڕیاری گرنگی دیکه به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد به چاودێری ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه که له جێی خۆیدا پێشکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها پرسی دانوستان و وتووێژی ڕاسته‌وخۆی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی سوریا له خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نای تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا به دوای خۆیدا هێناویه، دوو خاڵی سه‌ره‌کی ته‌وه‌ری ناکۆکییه‌کانی ئێستا و داهاتووی هه‌ر چه‌شنه دانیشتنێکی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریایه. بابه‌تی یه‌که‌م پرسی داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د و بابه‌تی دووه‌م دیاری کردنی چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه‌یه که له به‌ره‌ی دژ به ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به بابه‌تی یه‌که‌م ده‌توانین بڵێین که به پێی هه‌واڵه‌کان، وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ڕه‌نگه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکبکه‌ون که ئه‌سه‌د تا ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن ناتوانێت له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که پێگه‌ی ئه‌سه‌د تا که‌ی ده‌بێت؟ یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که لایه‌نه‌کان له سه‌ری ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن، پێداگری نه‌کردنه له سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د له کورت ماوه‌دا. به‌و مانایه که پێشتر لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانانی ناوچه‌یی جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که پێویسته ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت تا دانوستانه‌کان ده‌ست پێ بکه‌ن به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا ئه‌م قۆناغه‌یان تێپه‌ڕاندووه. لایه‌نه‌کان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که ئه‌سه‌دیش ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که‌دا ده‌بێت، هه‌ر بۆیه پێش مه‌رجی نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کان له‌م قۆناغه‌دا له ئارادا نییه، به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆتایی به‌شار ئه‌سه‌ده، له‌م ڕووه‌شه‌وه پێ ده‌چێت ڕێکه‌وتنێک له ئارادابێت تا مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و کاته‌ی که هه‌ست به شکست بۆ لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌بێت. پاشان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت و به‌شار ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت، ئه‌سه‌د ده‌توانێت یه‌کپارچه‌یی و یه‌کگرتوویی سوریا ده‌سته‌به‌ر بکات.
سه‌باره‌ت به ناکۆکی دووه‌م واته دیاری کردنی چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه‌ی که سه‌رقاڵی شه‌ڕن دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، پێویسته بوترێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانی له‌و گرووپانه ده‌که‌ن واز له سیاسه‌تی ڕووخێنه‌ری خۆیان بێنن. گرێ کوێره‌که‌ی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا ئه‌وه‌یه که ڕۆڵی گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د پێویسته چلۆن دیاری بکرێت. سه‌باره‌ت به هه‌ندێک له‌و گرووپانه وه‌ک سوپای ئازاد ڕێکه‌وتن کراوه که به‌شێک له ڕه‌وتی دانوستانه‌کان بن و هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌کان و قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌شدارییان هه‌بێت. هه‌ندێک گرووپی دیکه‌ی وه‌ک داعش هیچ ڕۆڵێکیان له قۆناغه‌کانی داهاتووی سوریا نابێت، به‌ڵام پێویسته بزانین ئه‌م گرووپانه‌ی که ئامرازی گوشاری هه‌ندێک هێزی ناوچه‌که‌ن به‌م ئاسانییه ده‌ست له پاڵپشتی خۆیان وه‌رده‌ده‌ن، بێ گومان ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له ڕه‌تی دانوستانه‌کان.
نووسه‌ر: جاوید قوربان ئۆغلی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووتری ئه‌فریقای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باڵوێزی پێشووتری ئێران له ئه‌فریقای باشور و شرۆڤه‌کاری سیاسی
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی