وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: له قۆناغی جێبه‌جێ کردن و پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، نامه‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رۆک کۆمار بنه‌مای کارپێکردنمان ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باڵوێز و نوێنه‌رانی سیاسی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گه‌ڵ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماژه به هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ناوچه‌که، جه‌ختی کرده‌وه: فه‌رمانه‌کان و هێڵه دیاریکراوه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی بنه‌مای کارپێکردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه و پاش قۆناغی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیش نامه‌ی به‌ڕێزیان بۆ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی له به‌رچاو ده‌گیردرێت.
ناوبراو به ئاماژه به گرنگیدانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی دوژمنان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ کردنی خۆڕاگری ئابوری، وتی: له کۆنفرانسی ئه‌مساڵی باڵوێز و دیپلۆماتکاران هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م هه‌ل و مه‌رجه به ئامانجی به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه‌کانی خۆڕاگری ئابوری و هه‌روه‌ها به‌هێزتربوونی ڕه‌وتی خۆڕاگری له ناوچه‌که و چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا به پێی پێودانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ڵک وه‌ربگرین.