جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: دیار نییه که له عه‌ره‌بستان کێ بڕیار به ده‌سته.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به وته بێ بنه‌ماکانی عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان که ئێرانی به قاچاخی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی بۆ به‌حره‌ین و عه‌ره‌بستان تۆمه‌تبار کردبوو، ڕوونیکرده‌وه: هۆشداری ئه‌وه به جوبه‌یر ده‌ده‌ین که پشوودرێژی کۆماری ئیسلامی ئێران تاقی نه‌کاته‌وه.
جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له جێی تاوانبارکردنی وڵاتانی دیکه، به‌رپرسایه‌تی ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا له ئه‌ستۆ بگرێت و کۆتایی به پشتیوانی ئاشکرا و نهێنی له تیرۆریستانی یه‌مه‌ن، سوریا، عێراق و ناوچه‌که بێنێت و وڵاتانێکی بچووک وه‌ک به‌حره‌ین نه‌کاته قوربانی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی خۆیان.
ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان له درێژه‌دا وتی: تاران هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسایی له گه‌ڵ ڕیاز بووه و پاش ده‌ست به کاربوونی سه‌رۆک ڕۆحانی هه‌وڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان دراوه، به‌ڵام دیار نییه که له عه‌ره‌بستان کێ بڕیار به ده‌سته.