که‌ناڵێکی هه‌واڵی هۆنگ کۆنگ ڕایگه‌یاند: ئێران وه‌ک وڵاتێکی گرنگ و کاریگه‌ر له ناوچه‌که به په‌یامی ئاشتی به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریای کرد و پیشانی دا که کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه جێی بایه‌خی تارانه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاسیا تایمز ڕۆژی شه‌ممه له ڕاپۆرتێکدا ڕوونیکرده‌وه که محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران شاندێکی به‌هێزی دیپلۆماتیکی هێنایه ڤییه‌نا تا ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا بگێڕێت.
ڕاپۆرته‌که له درێژه‌دا ده‌ڵێت: دیپلۆماته‌کانی ئێرانی که له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڤییه‌نا به‌شداراییان هه‌بوو به هۆی ئه‌زموونی باڵای خۆیان له دانوستان و ئاشنایه‌تییان له گه‌ڵ کێشه‌که، ڕاکێشیگه‌لی زۆریان بۆ کۆی به‌شداربووان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هه‌بوو و هه‌مووان ده‌یانویست که ئاگاداری تێڕوانین و ڕوانگه‌ی ئه‌وان بن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا.
ئه‌م که‌ناڵه ئاماژه به‌وه ده‌دات که ناردنی وه‌ها شاندێک له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات که تاران له پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا زۆر جیدییه و نایه‌وێت له په‌راوێزی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه بێت.
ئاسیا تایمز ڕوونیده‌کاته‌وه که ئێران له‌م ساڵانه‌دا به باشترین شێواز خۆی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرێ داوه. ئه‌م وڵاته له زۆربه‌ی بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی ئاسیا و ئه‌ورووپا ڕاوێژی پێ ده‌کرێت، به باشترین شێواز دانوستان ده‌کات، دیپلۆماتکاری به‌هێزی هه‌یه، له گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌که و جیهان ئاشنایه و له ڕاستیدا ده‌زانێت که به‌ره‌و کام لا ده‌ڕوات.
ڕاپۆرته‌که هه‌روه‌ها ڕۆڵی تارانی له به ئاکام گه‌یشتنی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کیی به‌رز نرخاندووه و به نموونه‌یه‌ک له هێزی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی بردووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: گومان له‌وه‌دا نییه که تاران کاراکته‌رێکی گرنگی سیاسییه له ناوچه‌که‌دا و پیشانی داوه که هه‌رده‌م بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کان پێشه‌نگی وڵاتانی دیکه‌یه.
ئاسیا تایمز جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نانه‌ت بۆ باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان هه‌وڵی زۆری داوه و خوازیاری ئه‌وه بووه که به بێ هۆ، هیچ کێشه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌دا ڕوو نه‌دات.
ئه‌م که‌ناڵه له درێژه‌دا به‌شداری شاندی ئێرانی له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤییه‌نا به مانای ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناو بردووه و ده‌ڵێت: به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بۆ ئێران و هه‌نگاوێکی گرنگه له پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه‌کانی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان.
که‌ناڵه‌که‌ی هۆنگ کۆنگ ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له کاتێکدا ئیسرائیل هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که ئێران وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان دابنێت، تاران به‌ڵگه‌ی دیپلۆماسیی خستووه‌ته سه‌ر مێز و به‌م شێوازه وه‌ڵامی پڕوپاگه‌نده‌کانی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتیخوازانه‌شه که له ڤییه‌نا بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا به‌که‌ڵک ده‌بێت.