مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور وه‌ک پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند که یه‌که‌م کۆنگره‌ی خۆی پاش تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ به سه‌رۆکایه‌تی کیم جونگ ئوون ده‌به‌ستێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوایین دانیشتنی کۆنگره‌ی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور 35 ساڵ به‌ر له ئێستا به سه‌رۆکایه‌تی کیم ئیل سونگ ڕابه‌ری پێشووتری ئه‌و وڵاته و باوه‌گه‌وره‌ی کیم جونگ ئوون ڕێبه‌ری ئێستای کۆریای باکور به‌ڕێوه‌چووه.
هه‌واڵده‌ری فه‌رمی کۆریای باکور ڕۆژی شه‌ممه له ڕاپۆرتێکدا به گێڕانه‌وه له ڕاگه‌ێندراوی فه‌رمی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند که ئه‌م کۆنگره‌یه، حه‌وته‌مین دانیشتنی فه‌رمی پارتی کرێکارانی کۆریای باکوره له کاتی دامه‌زراندنی حکومه‌تی کۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته و بڕیاره له به‌هاری ساڵی داهاتوو (مانگی مه‌ی 2016) له شاری پیۆنگ یانگ به‌ڕێوه بچێت.
پارتی کرێکارانی کۆریای باکور له ساڵی 1949 به پاڵپشتی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی ئه‌و کاته وه‌ک پارتێکی کۆمۆنیستی به ئایدۆلۆژیای مارکسیسی – لنینیستی دامه‌زرا.
له ڕاگه‌ێندراوی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کۆریای باکور، به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه له پێناو به‌هێزتربوونی پارته‌که و کاریگه‌ربوونی ڕۆڵی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا باسی لێکراوه.
ڕاگه‌ێندراوه‌که هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که دانیشتووانی کۆریای باکور پێویسته ئه‌رکه دژوار به‌ڵام پیرۆزه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی وڵاتێکی یه‌کپارچه و یه‌کگرتوو و پێشکه‌وتوو جێبه‌جێ بکه‌ن و کۆنگره‌ش هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێ کردنی ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانی خۆی که به‌هێزتربوونی پارته‌که و ڕۆڵی له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته.
ڕۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمزی چین له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه پاش 35 ساڵ، ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ ڕێبه‌ری کۆریای باکور دابین ده‌کات تا له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگای جیهانی گۆڕانکاری بکات.
هه‌ندێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان که سه‌رکرده گه‌نجه‌که‌ی کۆریای باکور به به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه به نیازه وه‌ک باوه‌گه‌وره‌ی خۆی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌ته گشتییه‌کانی وڵات و هه‌روه‌ها پارتی کرێکاران بکات.
ڕاگه‌یاندنی به‌ستنی کۆنگره پاش 35 ساڵ له دوای ئه‌وه دێت که کۆریای باکور له ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبه‌ر حه‌فتایه‌مین ساڵۆگه‌ری دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی له پیۆنگ یانگ به‌رز ڕاگرت.
له دوایین دانیشتنی ساڵانه‌ی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور له ساڵی 1980 به سه‌رۆکایه‌تی کیم ئیل سونگ ڕابه‌ری کۆچکردووی ئه‌و وڵاته، کیم جونگ ئیل باوکی کیم جونگ ئوون ڕێبه‌ری ئێستای کۆریای باکور به فه‌رمی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی پێ سپێردرا.
کیم جونگ ئیل له ساڵی 2011 کۆچی دوایی کرد و کوڕه گه‌نجه‌که‌ی وه‌ک ڕێبه‌ری کۆریای باکور ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.