جام کوردی:
یه‌کێکی دیکه له به‌ڵێنه‌کانی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌دیهات و له ئاکامدا له ماوه‌یه‌کی نزیک، به فه‌رمی یه‌که‌م باڵوێزی ژن پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ست به کار ده‌بێت.
عه‌باس عێراقچی وته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ڕێکه‌وتی 5ی خه‌رمانانی 1392ی کۆچی هه‌تاوی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ په‌یامنێران هه‌واڵی ده‌ستنیشان کردنی یه‌که‌م باڵوێز و وته‌بێژی ژنی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ڕاگه‌یاند، پاش دوو حه‌فته مه‌رزییه ئه‌فخه‌م یه‌کێک له دیپلۆماتکاره به ئه‌زموونه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ک وته‌بێژ ده‌ستی به کاره‌کانی کرد. له‌و کاته‌دا ده‌نگۆی ده‌ستنیشان کردنی مه‌نسوره شه‌ریفی سه‌در به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مافی مرۆڤ و ژنانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ک یه‌که‌م باڵوێزی ژن له کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کرایه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م هه‌واڵه نه‌بوو به ڕاستی و ناوبراو هه‌ر له پۆسته‌که‌یدا به‌رده‌وامه له چالاکییه‌کانی، له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادابوو که ناوبراو به هۆی چالاکی دیپلۆماتیک له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و به‌رپرسایه‌تیی وه‌ک که‌سی دووه‌می باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له ژاپۆن له ساڵی 1387ی کۆچی هه‌تاوی تا ساڵی 1390، وه‌ک باڵوێزی ئێران له یه‌کێک له وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دستنیشان بکرێت. له ئێستادا و پاش دوو ساڵ، به‌ڵێنه‌که‌ی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌دیهات و ناوی مه‌رزییه ئه‌فخه‌م پاش دوو ساڵ ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتوو له پۆستی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌ک یه‌که‌م باڵوێزی ژن له مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کرایه‌وه و به‌م زووانه جانتاکه‌ی بۆ سه‌فه‌ری مالیزیا له شان ده‌کات.
مه‌رزییه ئه‌فخه‌م که له نیوه‌ی دووه‌می ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1361ی کۆچی هه‌تاوی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به کاره‌کانی کردووه، به پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، بڕوانامه‌ی کارناسی زمانی ئینلیزی زانکۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی تاران و کارناسی باڵای توێژینه‌وه ناوچه‌ییه‌کانی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی هه‌یه.
ئه‌م دیپلۆماته ته‌مه‌ن 53 ساڵه که له کاتی ده‌ستپێکردنی چالاکییه‌کانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ته‌نیا 20 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بووه، له ئێستادا به ئه‌زموونێکی 33 ساڵه وه‌ک یه‌که‌م باڵوێزی ژن به‌ره‌و وڵاتی مالیزیا به‌ڕێ ده‌که‌وێت.
ئه‌فخه‌م پێش له‌وه‌ی که ببێته وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، له چه‌ندین پۆستی وه‌ک جێگری فه‌رمانگه‌ی زانیاری و بڵاوکراوه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی میدیایی، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی زانیاری و چاپه‌مه‌نییه‌کان، ڕاوێژکاری وه‌زیر و کارناسی باڵای دیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چالاکی کردووه.
به پێی هه‌واڵه‌کان، ناوبراو تا دوو حه‌فته‌ی دیکه له پۆستی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان سادق حوسێن جابری ئه‌نساری که له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، ده‌بێت به وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ت.
مێهرئه‌نگیز ده‌وڵه‌ت شایی دیپلۆماتی ئێرانی، یه‌که‌م باڵوێزی ژنی ئێران له سه‌رده‌می حکومه‌تی پاشایه‌تی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ وه‌ک باڵوێزی ئێران له دانیمارک بووه. ناوبراو که له دایکبووی شاری ئه‌سفه‌هان بوو له ساڵی 1387ی کۆچی هه‌تاوی له پاریس له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.