به‌رپرسی نووسینگه‌ی ناوچه‌یی یۆنسکۆ له ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی ڕێزلێنان له بینا مێژووییه‌کان، گرنگیدان به مانه‌وه‌ی ئاسه‌واره کۆنه‌کان و هه‌وڵدان له پێناو زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ڕێ و ڕه‌سمه‌کان، سمبولی ڕێزلێنانه له مێژوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، ئسترکیش لاوڕووش له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به میراتی کلتوری ئێران که له گوندی ماسۆله به‌ڕێوه‌چوو، وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌کانی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی ئێران و پارێزگای گیلان سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی به‌ستێنی تۆماربوونی ماسۆله له ڕیزی ئاسه‌واره جیهانییه‌کان ڕایگه‌یاند: پاراستنی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و مێژوویی له سیاسه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ڕێکخراوی یۆنسکۆیه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له ڕوانگه‌ی یۆنسکۆ، پاراستنی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و مێژوویی ته‌نیا بۆ جوانی نییه، وتی: یۆنسکۆ به مه‌به‌ستی پاراستنی کلتور و ئاشتی نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی جیهان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ناوچه‌یی یۆنسکۆ له ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که کلتور شووناسی کۆمه‌ڵگایه، ڕایگه‌یاند: کلتور و پاراستنی ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له کۆمه‌ڵگای مرۆڤیدا.
لاوڕووش به ئاماژه به‌وه‌ی که پاش ڕووخاندنی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی سوریا له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه، ڕێکخراوی یۆنسکۆ بزوتنه‌وه‌ی پاراستنی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی ڕاگه‌یاندووه، وتی: ئێران مێژووییه‌کی پڕ له شانازی و کلتورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه.
ناوبراو پاراستنی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگیی به ئه‌رکێکی گرنگ ناو برد و له درێژه‌دا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی ڕێزلێنان له بینا مێژووییه‌کان، گرنگیدان به مانه‌وه‌ی ئاسه‌واره کۆنه‌کان و هه‌وڵدان له پێناو زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ڕێ و ڕه‌سمه‌کان سمبولی ڕێزلێنانه له مێژوو.
نوێنه‌ری ڕێکخراوی یۆنسکۆ له تاران له درێژه‌دا وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کلتوری پاراستنی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان و که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی له په‌ره‌سه‌ندندایه، به‌ڵام ئه‌م شوێنه‌وارانه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریشیان له سه‌ره، هه‌ر بۆیه پێویسته له سه‌ر ئاستی جیهانیدا به پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه هه‌وڵی پاراستن و زیندوو هێشتنه‌وه‌یان بدرێت.
لاوڕووش هه‌روه‌ها به‌شداری خه‌ڵکی خۆجێی ناوچه مێژووییه‌کانی له پێناو پاراستنی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و بینا مێژووییه‌کان به گرنگ ناو برد.