لافاوه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، مینه چێندراوه‌کانی داعشی له عێراق ئاشکرا کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش بارانی به‌خوڕ و هاتنی لافاو له پارێزگاکانی ناوه‌ڕاستی عێراق، مینه چێندراوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش ئاشکرا بوون.
له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا چه‌ندین وێنه بڵاو بووه‌ته‌وه که هه‌ر چه‌نده بارانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه، زیانی زۆری به‌دواوه بووه و له هه‌ندێک ناوچه کێشه‌ی بۆ خه‌ڵک خوڵقاندووه، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵه‌کانی تیرۆریستانی پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش به ئاشکرابوونی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی که پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له هه‌ندێک ناوچه چێندرابوون.